خۆراکی تەندروست لە کێشەکانی گورچیلە دەتپارێزێت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-29-23:40:00 - کۆدی بابەت: 1776
خۆراکی تەندروست لە کێشەکانی گورچیلە دەتپارێزێت

ناوه‌ڕۆك

خۆراكی تە‌ندروست لە‌ كێشە‌كانی گورچیلە‌ دە‌تپارێزێت

زۆرن ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ بە‌دە‌ست كێشە‌كانی گورچیلە‌وە‌ دە‌ناڵێنن، چە‌ند پزیشكێكی پسپۆری نە‌خۆشییە‌كانی گورچیلە‌ش ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن، چە‌ند خویە‌كی خراپی ڕۆژانە‌ی ھاوڵاتیان ھۆكارە‌ بۆ توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی گورچیلە‌.
بە‌ڕای ئە‌و پسپۆرانە‌ نە‌خواردنی خۆراكی تە‌ندروست و جگە‌رە‌ كێشان و قە‌ڵە‌وی، یە‌كێكن لە‌ سە‌رە‌كیترین ھۆكارە‌كانی توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی گورچیلە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌گە‌ڵ ھە‌ڵكشانی تە‌مە‌ندا.
توێژینە‌وە‌ پزیشكیە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن، ئە‌و كە‌سانە‌ی پە‌یڕە‌وی خواردنی خۆراكی تە‌ندروست دە‌كە‌ن، تە‌نھا ١٪‏ یان ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشی گورچیلە‌ لێدە‌كرێت.
توێژە‌رە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن زۆر خواردنی خۆراكی ناتە‌ندروست، بوونی بڕێكی زۆر لە‌ خوێیە‌كان سۆدیۆم، لە‌ پێكھاتە‌ی خواردنە‌كانی ئە‌م سە‌ردە‌مە‌دا ھۆكاری زیادبوونی ژمارە‌ی توشبووانی نە‌خۆشیە‌كانی گورچیلە‌یە‌.


سەرچاوەکان



1259 بینین