گورچیلەش پێویستی بە خەوی ڕێکوپێکە!

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-29-00:00:00 - کۆدی بابەت: 1778
گورچیلەش پێویستی بە خەوی ڕێکوپێکە!

ناوه‌ڕۆك

گورچیلە‌ش پێویستی بە‌ خە‌وی ڕێكوپێكە‌!

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێی ئە‌مریكایی دە‌ڵێ ئە‌وانە‌ی نە‌خۆشی گورچیلە‌یان ھە‌یە‌ و بە‌ڕاددە‌ی پێویست دە‌خە‌ون، كە‌متر تووشی سستبونی گورچیلە‌ دە‌بن، ئە‌وە‌ش بە‌پێێ ھە‌واڵی ئاژانسی ئانادۆڵ.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌لایە‌ن زانكۆی ئیلینۆی ئە‌مریكایی ئە‌نجامدراوە‌ و ڕۆژی یە‌كشە‌ممە‌ لە‌ ھە‌فتە‌ چالاكیی كۆمە‌ڵە‌ی گورچیلە‌زانی لە‌ ئە‌مریكا خوێندرایە‌وە‌ كە‌ لە‌ ١٥-٢٠ی نۆڤە‌مبە‌ر لە‌ ویلایە‌تی شیكاگۆی ئە‌و وڵاتە‌ بە‌ڕێوە‌چوو.
توێژە‌رە‌كان لە‌بارە‌ی تە‌ندروستی ٤٣٢ كە‌سیان كۆڵیبوویە‌وە‌ كە‌ گورچیلە‌یان ڕووە‌ و لاواز دە‌چوو، لە‌كۆتاییدا دە‌ركە‌وت ھە‌ر كاژێرێكی نووستنی زیادە‌ لە‌ شە‌واندا، سستبونی گورچیلە‌ بە‌ ڕاددە‌ی ١٩٪‏ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



818 بینین