ئەم خواردنانە گورچیلەکانمان لەناو دەبەن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-16:28:00 - کۆدی بابەت: 1792
ئەم خواردنانە گورچیلەکانمان لەناو دەبەن

ناوه‌ڕۆك

ئەم خواردنە‌ گورچیلە‌كانمان لە‌ناو دە‌بات

توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكی دە‌ریخستووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی زیادە‌خۆری لە‌ گۆشتی سووردا دە‌كە‌ن زۆرتر مە‌ترسی توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی گورچیلە‌یان لێدە‌كرێت.
تیمی توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ پە‌یمانگای نیشتیمانی ئە‌مریكا ڕایانگە‌یاندووە‌ ئە‌و كە‌سە‌ پێگە‌یشتوانە‌ی لە‌ ناوە‌ڕاستی تە‌مە‌ندان و زیاتر گۆشتی سوور دە‌خۆن، بە‌ڕێژە‌ی ١٩٪‏ زیاتر مە‌ترسی شێرپە‌نجە‌ی گورچیلە‌یان لە‌سە‌رە‌.
مە‌ڵپە‌ڕی عە‌رە‌ب ئە‌لیوە‌م نووسیویە‌تی توێژینە‌وە‌كە‌ پە‌یوە‌ندی نێوان گۆشتی سوور بە‌ برژاوی بە‌ھۆی ماددە‌ كیمییایركانی ناوی بە‌ مە‌ترسی نە‌خۆشییە‌كە‌وە‌ بە‌ستووە‌تە‌وە‌.
(كاری دانیال) كە‌ سە‌رپەرشتی توێژینە‌وە‌كە‌ی كردووە‌، وتی: بە‌و ئە‌نجامانە‌ی پێی گە‌یشتووین، پشتگیری لە‌ ئامۆژگارییە‌كان دە‌كە‌ین كە‌ دە‌وترێت پێویستە‌ خواردنی گۆشتی سوور ئاستی بۆ دیاری بكرێت بە‌ مە‌بە‌ستی خۆ پاراستن لە‌ جۆرە‌كانی شێرپە‌نجە‌.
توێژە‌ران لە‌م توێژینە‌وە‌یە‌دا پشت بە‌ زانیارییە‌كانی ٥٠٠ ھە‌زار كە‌سی پێگە‌یشتوو بە‌ست كە‌ زانیارییە‌كانی سە‌روو تە‌مە‌نی ٥٠ ساڵە‌ور خستە‌ ژێر توێژینە‌وە‌ بۆیان دە‌ركە‌وت ١٨٠٠ كە‌س لە‌وانە‌ دووچاری شێرپە‌نجە‌ی گورچیلە‌ ھاتوون.
ئە‌و كە‌سانە‌ش ئاشكرایان كردووە‌ ھە‌فتانە‌ نزیكە‌ی ١١٣ گرام گۆشتی سووریان خواردووە‌.
ھاوكات دانیال وتیشی «گۆشتی سوور سە‌رچاوە‌یوكی گە‌ورە‌ی زۆر پێكھاتە‌ی بە‌سوودی مرۆڤە‌، بۆیە‌ ناكرێ بە‌ھۆی ئە‌نجامە‌كانی ئە‌و توێژینە‌وە‌یە‌ مرۆڤ خۆی لە‌ خواردنێ بێبە‌ش بكات، بە‌ڵام پێویستە‌ خواردنی بە‌ ھاوسە‌‌نگی بێت كە‌ گۆشتە‌كە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی باش ئامادە‌ كرابێت».


سەرچاوەکان



863 بینین