بینایی چاوەکانت بەهێز بکە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-23:40:00 - کۆدی بابەت: 1826
بینایی چاوەکانت بەهێز بکە

ناوه‌ڕۆك

بینایی چاوەکانت بەهێز بکە

بۆ تەندروست بوونی چاوەکانمان و بیناییەکی تیژ، پێویستیەکی زۆرمان بە ڤیتامین هەیە. کامانەن ئەو ڤیتامینانەی بۆ تەندروستی چاوەکان پێویستن؟

ڤیتامین A

بۆ کاری چاوەکان زۆر پێویستە، چونکە هەستیاری تۆڕی چاو (شبکیە) لە بەرانبەر ڕوناکیدا بەرز دەکاتەوە، کەمی ئەم ڤیتامینە وادەکات کە بە دیار نەمانی ڕووناکی، بیانیی کەم بێتەوە و چاوەکان زووتر هیلاک دەبن و دەکزێنەوە.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A

وەک (گوێزەر، کاڵەک، تەماتە، شوتی، بڕۆکڵی، قحخ، بیبەری سور، سپێناخ، هێلکە، شیر).


ڤیتامین E

بە پێی ڕاپۆرتی ئاکائێران: ڤیتامین E دژە ئۆکسانێکی پێویستە بۆ بینایی، ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی چاکبوونەوە و زیندوو بوونەوەی خانەکانی چاو و بەرگری لە هەر جۆرە هەوکردن و تێکچوونی خانەکانی چاوە دەکات، بۆ هەڵمژینی ئەم ڤیتامینە متمانە بە ناوکە چەرەساتەکان، زەیتی زەیتو و ئاڤۆکادۆ بکەن.

ڤیتامین C

ئەو ڤیتامینە لە میوە و سەوزەی تازەدا بە زۆری هەیە و جگە لە دژە ئۆکسان، بوونی دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئەسید فولیک و ماددەی ئاسن لە لەشدا، پرتەقاڵ، لیمۆی ترش، گریپ فرووت، شلیک، توتڕک، برۆکلی، ترێ، کێوی، بیبەر، پەتاتە، دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە.


سەرچاوەکان



824 بینین