کاریگەری کۆمپیوتەر لەسەر چاو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-21:50:00 - کۆدی بابەت: 1854
کاریگەری کۆمپیوتەر لەسەر چاو

ناوه‌ڕۆك

كاریگە‌ریە‌كانی كۆمپیتە‌ر لە‌سە‌ر چاو

كۆمپیتە‌ر ئە‌و ئامێرە‌یە‌ كە‌ زۆرینە‌مان ڕۆژانە‌ گە‌ر بۆ چە‌ند كاتژمێرێكی كە‌میش بێت بە‌كاری دە‌ھێنین، بە‌ڵام زۆر بە‌كارھێنانی ئە‌م ئامێرە‌ زیانی ھە‌یە‌ و ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ چە‌ند كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستی زیاد دە‌كات، بە‌ تایبە‌ت بۆ چاوە‌كان.
بە‌كارھێنانی ئامێری كۆمپیتە‌ر بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌رفراوان پە‌رە‌ی سە‌ندووە‌، تە‌نانە‌ت ژمارە‌یە‌كی زۆر لە‌ كارمە‌ند و فە‌مانبە‌ران لە‌ وڵاتانی جیھاندا كارە‌كە‌یان بە‌ جۆرێك پێویستە‌ بە‌ درێژایی ماوە‌ی كاركردنیان بە‌رامبە‌ر شاشە‌ی كۆمپیتە‌ر دابنیشن، بێگومان ئە‌مە‌ش بێ زیان نابێت ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ چە‌ند كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستی زیاد دە‌كات.
پسپۆرانی تە‌ندروستی چە‌ند توێژیە‌وە‌یە‌كیان لە‌سە‌ر كاریگە‌ریە‌كانی بە‌كارھێنانی كۆمپیتە‌ر ئە‌نجامداوە‌ و بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ زۆر بە‌كارھێنانی ئە‌م ئامێرە‌ كاریگە‌ری لە‌سە‌ر ئێسك و بڕبڕە‌كانی پشت و مل دە‌كات، ھە‌روە‌ھا كاریگە‌ریە‌كی زۆریشی لە‌سە‌ر چاو ھە‌یە‌، بە‌و پێیە‌ی چاو ناسكترین ئە‌ندامە‌ لە‌ جە‌ستەی مرۆڤ بە‌كارھێنانی كۆمپیتە‌ریش بە‌ردە‌وام پێویستی بە‌ كاركردنی چاو ھە‌یە‌.

دیارترین ئە‌و كێشە‌ تە‌ندروستیانە‌ بە‌ھۆی بە‌كارھێنانی كۆمپیوتە‌رە‌وە‌ توشی چاو دە‌بێت بریتیە‌ لە‌:

  1. ئازاری چاو و وشكبونە‌وە‌ی
  2. ناڕونی لە‌ بینیندا
  3. توشبوون بە‌ ھە‌ستیاری چاو بە‌رامبە‌ر بە‌ ڕوناكی
  4. كە‌مبونە‌وە‌ی وردبونی چاو لە‌سە‌ر شتە‌كانی دە‌وروبە‌ر

بە‌ڕای پسپۆرە‌كان تا ماوە‌ی دانیشتن بە‌رامبە‌ر بە‌ كۆمپیوتە‌ر زیاتر بێت، ئە‌وا مە‌ترسیە‌كانی وشكبونە‌وە‌ی چاو و دروستبونی ئازار زیاتر دە‌بێت، ھە‌روە‌ھا لە‌گە‌ڵ ھە‌ڵكشانی تە‌مە‌نیشدا ئە‌و كاریگە‌ریانە‌ زیاتر دە‌بێت.
بۆ كە‌مكردنە‌وەی كاریگە‌ریە‌كانی كۆمپیوتە‌ر لە‌سە‌ر چاو پسپۆرانی تە‌ندروستی ئامۆژگاری ئە‌و كە‌سانە‌ دە‌كە‌ن كە‌ بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر كۆمپیتە‌ر بە‌كاردە‌ھێنن، بە‌وە‌ی ١٠ خولە‌ك جارێك چاویان لە‌سە‌ر شاشە‌ی كۆمپیتە‌رە‌كە‌ ھە‌ڵبڕن و سە‌یری شوێنێكی دوور بكە‌ن بە‌مە‌ش ھێز لە‌سە‌ر ماسولكە‌كانی بینین كە‌مدە‌بێتە‌وە‌.
توێژینە‌وە‌كان دە‌ریانخستوە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی بۆ ماوە‌یە‌كی زۆر كۆمپیتە‌ر بە‌كاردە‌ھێنن، پێنج جار كە‌متر چاویان دە‌تروكێنن بە‌ بە‌راورد بە‌ كە‌سانی ئاسایی، ئە‌مە‌ش زیانی بۆ چاو ھە‌یە‌ بۆیە‌ پێویستە‌ ھە‌وڵبدە‌یت لە‌ پێنج چركە‌دا جارێك چاوە‌كان بتروكێن، ھە‌روە‌ھا پێویستە‌ ڕۆژانە‌ چە‌ند جارێك پشوو بە‌ چاوە‌كان بدرێت و بۆ ماوە‌ی ٣٠ چركە‌ ھە‌ردوو دە‌ستی لە‌سە‌ر دابنرێن.


سەرچاوەکان



842 بینین