بە ڕووخسارتدا بزانە کام ئەندامەی لەشت نەخۆشە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:06:00 - کۆدی بابەت: 1899
بە ڕووخسارتدا بزانە کام ئەندامەی لەشت نەخۆشە

ناوه‌ڕۆك

بە ڕوخسارتدا بزانە کام ئەندامەی لەشت نەخۆشە

بوونی زیپکە لە سەرناوچاوان

ناوچاوانی مرۆڤ پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە دەزگای هەرسکردن هەروەها ئەو بۆشاییەی کە لە نێوان برۆکاندا هەیە پەیوەندی هەیە بە ئەندامی جگەری مرۆڤەوە، لە کاتێکدا کە خۆراکێکی زۆر چەور و ناتەندروست دەخۆیت دەبێتە هۆی دروست بوونی زیپکە لەسەر ناوچەوان و نێوان برۆکان، ئەمەش مانای وایە کە ئەم خۆراکە ناتەندروستە بۆتە هۆی ماندووبوونی و کێشە لە کۆئەندامی هەرس و جگەری مرۆڤدا.

دروست بوونی پەڵە لەسەر ڕوومەتەکان

زۆر هۆکار هەیە بۆ دروست بوونی پەڵە لەسەر ڕوومەتەکان، لەوانە جێگای نوستنی پیس و تێکچوونو ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان، ڕومەتەکان، ڕومەتەکان پەیوەندی ڕاستەخۆیان هەیە بە سییەکانەوە، بۆەی دروست بوونی پەڵە لەسەر ڕوومەتەکان نیشآنەیە بۆ کێشە و نەخۆشی لە دەزگای هەناسەدان و سییەکان.

زیادبوونی مووی لەش

زیادبوونی مووی لەش پەیوەندی هەیە بە تێکچوونی دەردانی هۆڕمۆنی ئندۆکراین (endocrine) کە پەیوەندی هەیە بە کێشەی هێلکەدانەکان لە ئافرەتان دا کە پێویستە لەم حاڵەتەدا سەردانی دکتۆری تایبەت بکرێت.

تیپکە لەسەر چەناکە

دروست بوونی زیپکە لەسەر چەناگە نیشانەیە بۆ تێکچوونی هۆڕمۆنەکان و ناهاوسەنگی لە سووڕی مانگانەی ئافرەتاندا هەروەها تێکچوون و ناهاوسەنگی لە دەردانی هۆڕمۆنی ئندۆکراین کە لەم حاڵەتەشدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

تاریک بوون و ڕەش بوونی چواردەوری چاو

زۆرجار ڕەشبوونی ژێرچاوکان کاتییە، بەڵام ئەگەر زیاد بوو، ڕەشایی ژێر چاو بۆ ماوەیەکی زۆر پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە گورچیلەکانەوە کە ئەمەش پەیوەندی هەیە بە وشک بوونەوە، کەم خواردنەوەی ئاو، کۆبوونەوەی ژەهر، بۆ چارەسەریش پێویستە ئاو زۆر بخورێتەوە و دوور بکەوینەوە لە زۆر خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە کحولیەکان و خوێ، وە هۆکارێکی تر بۆ دروستبوونی ڕەشایی ژێر چاو کەم خوێنییە.

گۆڕانی ڕەنگی زمان

ئەگەر پێویستی لەش بۆ کانزای ئاسن و ڤیتامین B12 کەم بوو ئەوا ڕەنگی زمان سوور و بەئازار دەبێت، ئەگەر ڕەنگی زمان گۆڕا بۆ شین ئەوە ناونیشانی کەم بوونی ئۆکسجینە لە سوڕی خوێندا، بوونی پەڵەی سپی لەسەر زمان مانای توشبوونە بە نەخۆشییەکی ناودەم بەهۆی چەند کەڕوویەکەوە.


سەرچاوەکان



1328 بینین