بۆنی بەنزین هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:43:00 - کۆدی بابەت: 1907
بۆنی بەنزین هۆکارێکە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار

ناوه‌ڕۆك

بۆنی بە‌نزین ھۆكارێكە‌ بۆ توشبوون بە‌ نە‌خۆشییە‌كی مە‌ترسیدار

بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و بۆنی بە‌نزینە‌ی لە‌ ئۆتۆمبێلە‌كانە‌وە‌ بڵاودە‌بنە‌وە‌، كاریگە‌ری خراپی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی ھە‌یە‌ و ھۆكارێكە‌ بۆ توشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی خوێن.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ فە‌رە‌نسا ئە‌نجامدراوە‌ و دە‌ریخستووە‌ ئە‌و بۆنی بە‌نزینە‌ی لە‌ ئۆتۆمێلە‌كانە‌وە‌ دەردە‌چێت، كاریگە‌ری لە‌سە‌ر تە‌ندروستی مرۆڤ ھە‌یە‌، بە‌ تایبە‌ت لە‌سە‌ر منداڵانی خوار تە‌مە‌ن ١٥ ساڵ و ھۆكارێكە‌ بۆ توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی خوێن.
بە‌ڕای پسپۆرە‌كان حاڵە‌تی توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ی خوێن لای منداڵان بە‌ حاڵە‌تێكی دە‌گمە‌ن دادە‌نرێت، بە‌ڵام بە‌ھۆی توێژینە‌وە‌كانە‌وە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ پە‌یوە‌ندیە‌ك ھە‌یە‌ لە‌نێوان توشبوونی منداڵان بە‌ شێرپە‌نجە‌ی خوێن و بۆنی بە‌نزینی ئۆتۆمبێلە‌كان.
توێژینە‌وە‌كە‌ ئاماژە‌ بە‌وە‌ش كردووە‌ كە‌ بۆنی بە‌نزینی ئۆتۆمێلە‌كان كاریگە‌ری لە‌سە‌ر كە‌سانی پێگە‌یشتوو ھە‌یە‌، بە‌ڵام بە‌ ڕێژە‌یە‌كی كە‌م، بە‌ڵام زۆرترین كاریگە‌ری لە‌سە‌ر منداڵانی خوار ١٥ ساڵ جێدە‌ھێڵێت.


سەرچاوەکان



1028 بینین