نەمانی هەستی بۆنکردن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-02-16:46:00 - کۆدی بابەت: 1908
نەمانی هەستی بۆنکردن

ناوه‌ڕۆك

لە‌بارە‌ی نە‌مانی ھە‌ستی بۆنكردن 

١- پرۆسیە‌كی لە‌خۆوە‌یە‌:
لە‌گە‌ڵ ھە‌موو ھە‌ناسە‌دانێكدا ھە‌ستی بۆنكردن خۆبە‌خۆ ئیشدە‌كات، تە‌نۆلكە‌ بۆندارە‌كان تە‌زوویە‌كی كارە‌بای لە‌ دە‌مارە‌كانی بۆن دروست دە‌كە‌ن كە‌ لە‌ ڕێگە‌ی ڕیشاڵە‌ دە‌مارییە‌كانە‌وە‌ دە‌گاتە‌ مێشك و بە‌و ھۆیە‌ مرۆڤ ھە‌ست بە‌ بۆنە‌كە‌ دە‌كات. مرۆڤ توانای ھە‌یە‌ ١٠ ھە‌زار بۆن لە‌یە‌كتر جیابكاتە‌وە‌.

٢- بۆنە‌كان كاردانە‌وە‌ی جیاواز دروست دە‌كە‌ن:
بۆنی ڕووە‌كە‌ فرێشە‌كان كار لە‌ میزاجی مرۆڤ دە‌كات، بۆنی ڕووە‌كە‌ چێشتكراوە‌كانیش كار لە‌ ئارە‌زووی خواردنی مرۆڤ دە‌كە‌ن.

٣- بە‌بێ بۆن، تامیش ناكە‌یت:
كاتێك بە‌ھۆی پە‌تاوە‌ لووت دە‌گیرێ و ھە‌ستی بۆنكردنی لاواز دە‌بێ، ھە‌ستی تامكردنیش سست دە‌بێ.

٤- ھە‌ندێك ھۆكاری لە‌دە‌ستدانی بۆن:
ھۆكاری لە‌دە‌ستدانی ھە‌ستی بۆنكردن ڕە‌نگە‌ بە‌ھۆی ھە‌وكردنی درێژخایە‌نی گیرفانە‌كانی لووت (جیوب لأنفیة) یان برینی شێرپە‌نجە‌یی بێت، یاخود بە‌ركە‌وتنی زە‌بری توند بە‌ سە‌ر. چوونە‌ سە‌ری تە‌مە‌نیش ھە‌ستی بۆنكردن لاواز دە‌كات.

٥- لە‌دە‌ستدانی بۆن مە‌ترسیدارە‌:
بە‌بێ ھە‌ستی بۆن ئاگاداری مە‌ترسی نابن، وە‌ك بڵاوبونە‌وە‌ی گازێكی مە‌ترسیدار بە‌ ماڵ و ئۆفیسە‌كە‌تدا، سووتانی ماڵ و ئۆفیسە‌كە‌ت یاخود بۆنی خواردنێكی پیس و خراپبوو.

٦- لە‌دە‌ستدانی بۆن ھاوكاتە‌ لە‌گە‌ڵ لاوازبوونی سۆزی مرۆڤ:
بۆن ھۆكارێكی سە‌رنجڕاكێشانی نێوان مرۆڤە‌كانە‌. ھە‌روەھا زانراوە‌ ھە‌مان ئە‌وە‌ بە‌شە‌ی مێشك كە‌ بە‌رپرسە‌ لە‌ جوداكردنە‌وە‌ی بۆنە‌ جیاوازە‌كان، كاریگە‌رییە‌كی بە‌ھێزی لە‌سە‌ر جووڵاندنی لایە‌نی سۆزداریی مرۆڤ ھە‌یە‌.


سەرچاوەکان



1280 بینین