پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل)

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-02-21:52:00 - کۆدی بابەت: 1909
پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل)

ناوه‌ڕۆك

پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل)

پێداویستیەکان

پێداویستی کڕیار

۱-بەڵگەی کەسی کۆپی و ئەسڵی (پێناسەی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە)
۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆکەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەکرکوک.
۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووی ماددەی ۱٤۰ بەدەر لەکرکوک.

پێداویستی فرۆشیار

بەڵگەی کەسی ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی +یەک وێنە)

ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریکار (وکیل) ئامادەبوو

بەڵگەی کەسی کۆپی و ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+یەک وێنە) پێبێت

پێداویستی تر

  • هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت کڕیارو فڕۆشیار بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی.
  • ئەنجامدانی پشکنینی هاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو.
  • ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار کۆمپانیابوو، دەبێت بریکاری کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت.
  • ئەگەر فرۆشیار کۆچی دوای کرد بوو دەبێت  ئەوکەسانەی کە میراتگر دەبن  بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریکار (وکیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەکی پەسەندکراوی قەسامەکە.

تێبینی

تەنها دەڕاسەو  ماتۆر و ئامێری تایە زنجیر  مەرجی توندوتۆڵی ناوێت


قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە

۱- پشکنین و مەرجی توندو تۆڵی
۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات)
۳-ڕێکخەری مامەڵە
٤-ئەفسەری تۆمار/ دەبێت کڕیارو فرۆشیار ئامادەبێت
٥-ژمێریاری
٦-تسلیم کردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە


سەرچاوەکان



1839 بینین