چه‌قه‌ڵ له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-02-02-23:59:00 - کۆدی بابەت: 1914
چه‌قه‌ڵ له‌ خه‌ودا واتای چیه‌

ناوه‌ڕۆك

لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای چه‌قه‌ڵ  لە خەودا کردووە . 

چه‌قه‌ڵ له‌ خه‌وندا 

ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا چه‌قه‌ڵ شه‌ڕی كرد ئه‌وا له‌گه‌ڵ خزمه‌كانی خۆیدا شه‌ڕ ده‌كات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چه‌قه‌ڵ خۆی تێ هه‌ڵبسوێ ئه‌وا له‌ هیچ كه‌س ناترسێ ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی چه‌قه‌ڵ یاری بكات ئه‌وا عاشقی ژنێك ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی گۆشتی چه‌قه‌ڵ بخوات ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت چاك ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێـ قه‌رزه‌كانی ده‌داته‌وه‌ ، كۆشت و ئێسقانی چه‌قه‌ڵ له‌ خه‌ودا به‌ڵگه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌ . 

 


سەرچاوەکان



1317 بینین