قورحەی گەدە و چارەسەری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-00:21:00 - کۆدی بابەت: 2019
قورحەی گەدە و چارەسەری

ناوه‌ڕۆك

نیشانەکانی قورحەی گەدە و چارەسەری

قورحەی گەدە یان قورحەی دوانزە گرێ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە زۆر باوە و تووشی بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکان دەبێت بەڵام لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییە زیاد دەکات، بەتایبەت لەسەرو تەمەنی ٩٠ ساڵیەوە.

نیشانەکانی قورحەی گەدە

یەکێکە لە نیشانە دیارەکانی بوونی ئازارێکی زۆر لە ناو سک و ئاستی گەدەدا، زۆر کات بەهۆی ئازارەوە کاتی ژەمەکانی نان خواردنت دەگۆڕێت، بەڵام ئەگەر هاتو قورحەی دوانزەگرێ بوو ئەوا دوای نان ئازار کەم دەبێتەوە بە پێچەوانەی گەدەوە.
هێڵنجدانی کەسی توشبوو بەم نەخۆشییە بەتایبەت ئەوانەی قوحەی گەدە و هەوکردنیان هەیە، ئارەزووی خواردنی لەدەستدەدات و لە هەمان کاتدا هەست بە برسێتی دەکات.

چارەسەری قورحەی گەدە

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوون بە قورحەی گەدە بە ڕێژەی لە ٪٧٠ بوونی میکرۆبە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکە، پێویستە ئەو نەخۆشە سەردانی پزیشک بکات تا چارەسەری پزیشکی بۆ بنوسێت. وازهێنانی لە خواردنی خۆراکی تون و تیژ، چونکە دەبێتە هۆی هەوکردنی زیاتری گەدە و دروستبوونی ئازار و هێڵنجێکی زۆر.
بەکارهێنانی ئەو دەرمانەنەی کە پزیشک بۆت دیاری دەکات بە شێوەیەکی ڕێکوپێک.
وازهێنانی لە کێشانی جگەرە و خواردنی ژەمە خۆراکییەکان بە شێوەیەکی ڕێک، چونکە جگەرە کێشان زیانی هەیە و دەبێتە هۆی زیاتر ئازاردانی گەدە و تەشەنەکردنی نەخۆشییەکە.
ئاگاداربە لە جۆری ئەو خۆراکانەی هەڵیدەبژێریت و نەبێتە هۆی زیادبوونی هەوکردنی گەدە و ئازاردانی، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی شەکر و چەوری و نیشاستەی زۆرە، باشترە زەیتی زەیتون بەکاربهێنیت، گرنگی بە خواردنی ماسی و خواردنەوەی ئاوی سیواک.


سەرچاوەکان



3077 بینین