لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-18:47:00 - کۆدی بابەت: 2029
لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ

هەڵەیەکی دیکە لەو هەڵە گەورانەی کە زۆرێک لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ، ئەمەش بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • نەزانین و نەشارەزایی دایک و باوک بە فەلسەفەی پەروەردە و فێرکردن.
  • هەبوونی کێشەی خێزانی.
  • ئاشنانەبوون بە قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ.
  • چاولێکەری کوێرانە.
  • نزمی ئاستی زانستی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری دایک و باوک.
  • ئاشنا نەبوون بە بنەما زانستیی و پەروەردەییەکان.
  • بەهەند وەرنەرگرتنی بەها ڕەوشتی و پەروەردەیی و زانستییەکان.
  • نەبوونی پەروەردەیەکی تەندروست لە ناو خێزاندا.

ئەڵبەتە زانایان پێیان وایە قۆناغی منداڵی گرنگترین و هەستیارترین قۆناغی گەشەکردنی مرۆڤە، بۆیە ئەگەر تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ بێنە بەرچاوگرتن و بە شێوەیەکی زانستییانە و بابەتییانە بێتە پەروەردەکردن و تێگەیاندن و پێگەیاندن، ئەوا بێگومان لە قۆناغەکانی دیکەش دا سەرکەوتوو دەبێت و دەتوانێ لە گەشت کایەکانی ژیاندا ئەسپی خۆی تاو بدات، بەڵام ئەگەر تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ نەهێنە بەرچاوگرتن و بە شێوەیەکی نازانستییانە و ناپەروەردەییانە هاتە پەروەردەکردن، ئەوا بێگومان کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر باقی قۆناغەکانی دیکەی ژیانی جێدێڵێت، بۆیە لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ زیانێکی زۆر بە خودی منداڵ دەگەیەنێت، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

لە ئەنجامی لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ، دەکرێ منداڵ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک نەخۆشی و ڕەوشتی جەستەیی و دەروونی بێتەوە، وەک: دزی، درۆ، ترس، تووڕەیی، قەڵەوی، دڵتەنگی، نیگەرانی، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و پەرێشانی و ...تاد.

  • بێبەشبوون لە بەهرە و تواناکانی خۆی.
  • راکردن لە بەرپرسیارییەتی.
  • خۆدزینەوە لە ئەرک و کارەکانی.
  • بڕوابەخۆنەبوون.
  • ناتوانێ پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت.
  • ناتوانێ پەی بە توانا و بەهرەکانی خۆی ببات.
  • لە هاوڕێیانی دوادەکەوێت.
  • کەسێکی تەمبەڵ و تەوەزەڵ دەبێت.
  • لە خوێندندا سەرکەوتوو نابێت.
  • لە ژیاندا ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە.

چارەسەرکردنی ئەم  هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باوکان چیتر تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵ فەرامۆش نەکەن و ئەو هەڵەیە دووبارە و چەندبارەی نەکەنەوە بە شێوەیەکی واقعبینانە سەرەدەری لەگەڵ منداڵ بکەن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە هەڵگرن:

  • دەبێ ئآشنا بن بە فەلسەفەی پەروەردەکردنی منداڵ.
  • دەبێ ئاشنا بن بە قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ.
  • دەبێ پێداویستییە دەروونی و جەستەییەکانی منداڵ دابین بکەن.
  • دەبێ پەی بە توانا و بەهرەکانی منداڵەکانیان ببەن.
  • دەبێ لەسەر هەمان بابەت، پرس و ڕاوێژ بە کەسانی شارەزا و پسپۆر بکەن.
  • دەبێ هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن.
  • نابێ خۆیان لە ئەرک و کارەکانیان بدزنەوە.
  • لە کاتی سەرەدەریکردندا، دەبێ تایبەتمەندی و جیاتاکییەکانی منداڵان بناسن و لەبەرچاو بگرن.
  • دەبێ بە شێوەیەکی زانستییانە و بابەتییانە و پەروەردەییانە سەردەری لەگەڵ منداڵ بکەن.
  • دەبێ کار بکەن بۆ دۆزینەوەی خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان، بۆ ئەوەی پەرە بە خاڵە بەهێزەکانیان بدرێت و خاڵە لاوازەکانیشیان بەهێز بکرێت.
  • دەبێ هاندەری سەرەکی بن بۆ گەشەدان بە بەهرە و تواناکانی منداڵەکانیان.
  • دەرگای ئاسانکاری بخەنە سەر پشت بۆ سەرکەوتنی منداڵ لە گشت کایەکانی ژیاندا.


سەرچاوەکان



1501 بینین