هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ منداڵ وەک کەسێکی گەورە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-21:42:00 - کۆدی بابەت: 2047
هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ منداڵ وەک کەسێکی گەورە

ناوه‌ڕۆك

سەرەدەریکردن لەگەڵ منداڵ وەک کەسێکی گەورە نەک وەک خۆی

هەڵەیەک لەو هەڵە باوانەی کە هەندێ دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە سەرەدەریکردن لەگەڵ منداڵ وەک کەسێکی گەورە، نەک وەک خۆی، واتە، دایک و باوک بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن و قۆناغی گەشەکردن، سەرەدەری لەگەڵ منداڵ دەکەن و زۆرجار نازانن یاخود بێئاگان لەوەی کە ئەو کەسەی ئەوان سەرەدەری لەگەڵدا دەکەن منداڵە، نەک کەسێکی گەورە، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، گرنگترینیان:

  • کەم ئەزموونی و نەشارەزایی دایک و باوک لە بارەی کەسایەتی منداڵەوە.
  • ئآشنانەبوونی دایک بە قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ.
  • بێئاگابوون لە پێداویستییە دەروونی و زانستییەکانی منداڵ.
  • ئاشنانەبوون بە مافەکانی منداڵ.
  • بەهەڵە خوێندنەوەی منداڵ.
  • لاسایی کردنەوەی کەسانی دیکە.
  • هەبوونی چاوەڕوانی لە منداڵ، زیاد لە حەد و ئەندازەی خۆی.
  • هەبوونی داواکاری نابەجێ و دوور لە ڕاستیی.

ئەمەش زیانێکی زۆر بە منداڵ دەگەیەنێت، گرنگترین ئەو زیانانەش ئەمانەن:

  • منداڵ دووچاری کێشەی دەروونی و کەسایەتی دەبێت.
  • ناتوانێ لە ئاست چاوەڕوانییەکانی دایک و باوکی و ئەوانی دیکەدا بێت.
  • ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە.
  • بارێکی قورس و گران دەکەوێتە سەر شانی ئەو.
  • زۆر هەڵە دەکات.
  • لە کار و ئەرکەکانی دا سەرکەوتوو نابێت.
  • ناتوانێ بەرگەی نەخۆشی و ئاستەنگەکانی ژیان بگرێت.
  • کاریگەری لەسەر گەشەی دەروونی و هزری و زانستیی منداڵ دەبێت.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باوکان هەڵەی خۆیان دووبارە و چەندبارە نەکەنەوە و بە شێوەیەکی واقعبینانە سەرەدەری لەگەڵ منداڵەکان بکەن و وەک کەسێکی مەزن سەیری نەکەن، بەڵکو وەک منداڵ ڕەفتاری لەگەڵ دا بکەن، پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بهاوێژن:

  • دەبێ دایک و باوک ئاشنا بن بە قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ.
  • دەبێ دایک و باوک دان بە منداڵێتی منداڵدا بنێن.
  • دەبێ کارێک بە منداڵ بسپێرن کە بەدەر نەبێت لە تواناکانی.
  • نابێ منداڵ بۆ بەرژەوەندی ئابووری بێتە بەکارهێنان.
  • دەبێ دایک و باوک بتوانن ناخی منداڵەکانی خۆیان بخوێننەوە.
  • دەبێ ئاشنا بن بە تایبەتمەندییەکانی منداڵ.
  • نابێ وەک کەسێکی گەورە چاوەڕوانییان لە منداڵ هەبێت.


سەرچاوەکان



688 بینین