حەوت شت کە چاوت لەبارەی تەندروستیتەوە پێت دەڵێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-07-18:05:00 - کۆدی بابەت: 2064
حەوت شت کە چاوت لەبارەی تەندروستیتەوە پێت دەڵێت

ناوه‌ڕۆك

٧ شت كە‌ چاوت لە‌بارە‌ی تە‌ندروستیتە‌وە‌ دە‌یڵێت

چاو یە‌كێكە‌ لە‌ ھە‌رە‌ ناسكترین ئە‌ندامە‌كانی جە‌ستە‌ی مرۆڤ كە‌ بە‌ ئاسانی دە‌كرێت زیانی پێبگات گە‌ر پارێزگاری لێ نە‌كرێت.
ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ چە‌ند كێشە‌یە‌كن كە‌ بە‌سە‌ر ئە‌م ئە‌ندامە‌ ناسكە‌دا دێن، بە‌ زانینی ئە‌م نیشانانە‌ و ناسینە‌وە‌یان دە‌كرێت زوو ھەست بە‌ ھە‌بوونی كێشە‌یە‌كی تە‌ندروستی بكە‌یت لە‌ خۆت یان كە‌سێكی نزیكتدا و ڕێگری بكە‌یت لە‌ خراپتر بوونی.

١- كە‌مبوونە‌وی برۆ: 
گە‌ر ھە‌ست دە‌كە‌یت كە‌ یە‌ك لە‌سە‌ر سێی برۆت بە‌رە‌وە‌ نە‌مان دە‌چێت، ئە‌وا ڕە‌نگە‌ كێشە‌یە‌كت لە‌ ڕژێنی غوودە‌دا ھە‌بێت.

٢- سووتانە‌وە‌ی چاو یان لێڵبوونی چاو لە‌كاتی بە‌كارھێنانی كۆمپیتە‌ر:
گە‌ر لە‌كاتی سیركردنی شاشە‌ی كۆمپیتە‌ر توشی ئازار و سوتانە‌وە‌ی چاو دە‌بیت، ئە‌وا ئە‌گە‌ری زۆرە‌ (نە‌خۆشی بینینی كۆمپیتە‌ر)ت ھە‌بێت.

٣- بوونی پە‌ڵە‌یەكی ڕە‌ش لە‌ بیناییتدا لە‌گە‌ڵ ھێڵی شە‌پۆلی:
دە‌كرێت ئە‌مە‌ نیشانە‌یە‌ك بێت بۆ ھە‌بوونی نە‌خۆشت شە‌قیقە‌، و مە‌رج نییە‌ سە‌رئێشە‌ت ھە‌بێت لە‌گە‌ڵیدا.

٤- زە‌رد بوونی سپێنە‌ی چاو:
ئە‌مە‌ نیشانە‌یە‌كە‌ بۆ ھە‌بونی نە‌خۆشی زە‌ردووی بە‌ھۆی كێشە‌ لە‌ جگە‌ردا.

٥- چاوی ئاوساو:
چاوی ئاوسای یان دە‌رپۆقیو دە‌كرێت نیشانە‌یە‌ك بێت بۆ كە‌میی دە‌ردانی ھۆرمۆنی غوودە‌.

٦- لێڵبوونی بینای لە‌و كە‌سانە‌ی شە‌كرە‌یان ھە‌یە‌:
ئە‌و كە‌سانە‌ی نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان ھە‌یە‌ پێویستە‌ ئاگایان لە‌ ئاستی شەكر بێت لە‌ خوێنیاندا، چونكە‌ بە‌رزبوونە‌وە‌ی ئاستی شە‌كر ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی كوێربوونی كە‌سە‌كە‌.

٧- نە‌مانی بینای بە‌شێوە‌یە‌كی لە‌پڕ، تاریك بوونی چاو، یان بینینی شتە‌كان بە‌ دوانیی:
ئە‌م حاڵە‌تە‌ ئە‌گە‌ری زۆرە‌ نیشانە‌یە‌ك بێت بۆ جە‌ڵتە‌ی مێشك.


سەرچاوەکان



1163 بینین