کە شوێنێکت سووتا یەکەم شت دەبێت چی بکەیت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-01:27:00 - کۆدی بابەت: 2106
کە شوێنێکت سووتا یەکەم شت دەبێت چی بکەیت؟

ناوه‌ڕۆك

كە‌ شوێنێكت سوتا یە‌كە‌م شت چییە‌ كە‌ پێویستە‌ بیكە‌یت؟

زۆر جار مرۆڤ شوێنێكی جە‌ستە‌ی بە‌ھۆی ئاگر و ڕۆن و زۆر جۆری ترە‌وە‌ دە‌سوتێت، پسپۆرێكی ئە‌ڵمانیش ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كات كە‌ لە‌و كاتە‌ی جە‌ستە‌ت یان شوێنێكی جە‌ستە‌ت دە‌سوتێت، یە‌كە‌م شت كە‌ پێویستە‌ بیكە‌ین چییە‌؟
فرانك راندز پسپۆر و نە‌شتە‌ركاری ئە‌ڵمانی ڕێنمایمان دە‌كات لە‌و كاتە‌ی ھە‌ر شوێنێكی جە‌ستە‌ تووشی سووتان دە‌بێ، یە‌كە‌م جار پێویستە‌ جلە‌كانتان دابكە‌نن بە‌ پە‌لە‌و بێ وە‌ستان، چونكە‌ جل گە‌رمی ھە‌ڵدە‌مژێ و دە‌یھێڵێتە‌وە‌ و ئە‌مە‌ش كاریگە‌رییە‌كانی سووتان بۆ سە‌ر جە‌ستە‌ زیاتر و زیاتر دە‌كات.
ئە‌و پسپۆرە‌ دە‌ڵێ، بۆ سووتاوی بچوك و پە‌نجە‌ پێویستە‌ بیخە‌نە‌ نێو ئاوێكی شلە‌تێن و بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ك شوێنی سووتاوی نە‌خە‌نە‌ نێو بە‌فر و ھۆشداریش دە‌دا كە‌ ئە‌مە‌ زۆر زیانبە‌خش و مە‌ترسیدارە‌ كاتێك شوێنی سووتاو بە‌فری دە‌خە‌نە‌ سە‌ر یان دە‌یخە‌نە‌ نێو بە‌فرە‌وە‌.
ھە‌روە‌ھا دە‌ڵێ، پێویستە‌ جێڵی فێنم كە‌‌رە‌وە‌ بە‌كاربھێنن كە‌ وە‌ك مەڵھە‌م بوونیان ھە‌یە‌ بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر سووتاویە‌كە‌ برینی لێ كە‌وتە‌وە‌، بۆ ئە‌وە‌ی نە‌بێتە‌ شوێنی كۆبوونە‌وە‌ی ڤایرۆسە‌كان، دە‌بێ مە‌ڵھە‌می لێ بدە‌ن و بە‌ چاكیش بیپێچن.


سەرچاوەکان



598 بینین