تەندروستی دەروونی چییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-11-14:07:00 - کۆدی بابەت: 2149
تەندروستی دەروونی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

تەندروستی دەروونی چییە؟

تەندروستی دەروونی بریتیە لە باشی هەست و دەروونمان. كاردەكاتە سەر شێوازی بیركردنەوەمان، هەستكردنمان و هەروەها ڕەفتاركردنمان، بەهەمان شێوە چۆنیەتی مامەڵەكردنمان لەگەڵ سترێس و بڕیاردانمان دیاری دەكات.
بەدرێژایی ژیانمان دووچاری چەند كێشەیەكی دەروونی دەبینەوە كە دەبێتە هۆی گۆڕینی شێوازی بیركردنەوە و ڕەفتاركردنمان. كێشەر دەروونی چەند هۆكارێكی هەیە لەوانە:

  • هۆكاری بایۆلۆجی، وەك بۆماوە و دەردراوەكانی مێشك.
  • ئەزموونی ژیان، وەك خەفەت خواردن و توندوتیژی.
  • بوونی كێشەی دەروونی تر لە خێزانەكەتدا.

نەخۆشیە دەروونیەكان بڵاون هەروەها یارمەتی بەردەستە، گەر كەسێك كێشەی دەروونی هەبێت دەتوانێت باشر ببێت و بەتەواوی ڕزگاری ببێت لێی.

نیشانە سەرەتاییەكانی نەخۆشی دەروونی

دوودڵیت لەوەی كە ناسراوێكت یان خۆت كێشەی دەروونیت هەیە؟. لەم خاڵانەی خوارەوەدا ئاماژە بە نیشانە سەرەتایی و باوەكانی نەخۆشی دەروونی دەدەین:

  • زۆر خواردن و خەوتن یاخود بە پێچەوانەوە.
  • دووركەوتنەوە لە خەڵك و چالاكییەكان.
  • كەمی یان نەبوونی وزە.
  • هەست بە سڕبوون بكەیت، هیچ شتێك مانای نەبێت لات.
  • هەبوونی ئازار و سەرئێشەی بێهۆكار.
  • هەست كردن بە بێ هیوایی.
  • جگەرەكێشان و خواردنەوە و بەكار هێنانی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕادە بەدەر.
  • هەستكرد بە سەرلێشێوان، بیرچوونەوە، بێ سەبری، تووڕەیی، ترسان.
  • دەنگ بەرزكردنەوە و تووڕەبوون بەسەر ئەندامانی خێزانەكەت و هاوڕێكانتدا.
  • بێزاربوونی لە ناكاو كە دەبێتە هۆی تێكدانی پەیوەندییەكانت.
  • بوونی جەند خەیاڵێكی جێگیر لە مێشكتدا كە نەتوانیت دەریان بكەیت.
  • بیستنی دەنگ و باوەڕكردن بەوەی كە شتەكانی چواردەورت ڕاستی نین.
  • بیركردنەوە لە ئازاردانی خۆت یان چواردەورەكەت،
  • لاوازی یان نەتوانینی كردنی كارەكانی ڕۆژانەت، وەك بەخێوكردنی منداڵەكانت، نەچوون بۆ سەر كارەكەت یان قوتابخانە.

باشی تەندرووستی دەروونی

باری دەروونی ئەرێنی وە لە خەڵك دەكات كە:

  • تواناكانی خۆیان بزانن.
  • مامەڵەكردن لەگەڵ ناخۆشیەكانی ژیان.
  • كاركردن بەشێوەیەكی باش و بەرهەمهێنیرانە.
  • یارمەتیدانی كەسانی چواردەورت.

چەند ڕێگایە بۆ هێشتنەوەی تەندرووستی دەروونیت بە ئەرێنی (پۆزەتیڤ)

  • داواكردنی یارمەتی هەركاتێك پێویستت بوو.
  • تێكەڵبوون لەگەڵ كەسانی دیكەدا.
  • مانەوە بە ئەرێنی.
  • وەرزشكردن.
  • یارمەتیدانی ئەو كەسانەی كە پێویستیان پێتە.
  • بەپێی پێویست بخەویت.
  • زوو ڕاهاتن لەگەڵ چواردەورت.


سەرچاوەکان



4424 بینین