جێگا و ڕۆڵی ئەکتەرانی ئافرەت لە سینەمای ئێراندا 

له‌لایه‌ن: - زانیار حەسەن - به‌روار: 2021-02-12-02:12:00 - کۆدی بابەت: 2186
جێگا و ڕۆڵی ئەکتەرانی ئافرەت لە سینەمای ئێراندا 

ناوه‌ڕۆك

جێگا و ڕۆڵی ئەکتەرانی ئافرەت لە سینەمای ئێراندا 
لە دوێنێ تا ئەمڕۆ

لە سەرەتای هەشتاکان دا ڕۆڵی ئەکتەرانی ئافرەت کەم ڕەنگ و زۆر کەم دیار بوو ، تەنیا و تەنیا ڕۆڵی ئەکتەرێکی تەواوکەریان پێ دەدرا ، ئینجا نەک ڕۆڵی ئەکتەرێکی تەواکەری ئاسایی و تەواو بەڵکوو هەر زۆر کەم دەرکەوتنیان هەبوو ، بابەتی فیلمەکان لەسەر شەڕ بوو چونکە ئەو کاتە شەڕی عێراق و ئێران لە ئارادا بوو سەرباسی هەواڵەکان و هەتتا بەرهەمە سینەماییەکان کوڕان و پیاوان بوون ، تاڕادەیەکی زۆر لە سینەمای ئێراندا کار لە چەشنەکانی تر نەدەکرا زیاتر هەر ئەو بابەتانە بوون کە پەیوەستن بە جەنگەوە ڕۆڵی ئافرەتیش تێیاندا زۆر کەم بوو بە واتایەکی تر بابەتێکی نەبوو کە ئافرەت تێیدا سەرەکی بێت چەشنی جیاوازی وەک درامی و کۆمێدی ئەمانە بەرهەم نەدەهاتن زۆر، بەڵام هەر ناڵێین کە هەر سفر بوو بەڵکوو بە ڕێژەیەکی کەم فیلمیان لەسەر هەر بوو ، 

لە کۆتاییەکانی هەشتاکان بارودۆخ کەمێک گۆڕا بۆ ئافرەتان گۆرانکاریەکی گەورە بوو لە سینەما ڕۆڵەکەیان پڕ ڕەنگتر بوو لە جاران و هاوشێوەی پیاوان بەشداریان لە فیلمە سینەماییەکان دا دەکرد وەک موثر گلچهره سجادیه لە فیلمی «دندان مار» و «گروهبان» و بەشداری بیتا فرهی لە فیلمی «هامون» 

سەرەتای ٩٠کان بەهەمان شێوە گۆڕانکاریەکی گەورە و گرنگ بوو ، گەورەییەکەی لەوەدابوو ئافرەتان توانیان ڕۆڵی دەرهێنەر ببینن و خۆیان دەرهێنەری بکەن کە ئەمەش خۆی لە خۆی دا ڕێگە خۆشکەرە بۆ زیاتر دەرکەوتنی ڕۆڵی ئافرەتان لە بەرهەمەکانی سینەما ، بۆ نمونە فیلمی نرگس لە دەرهێنانی رخشان بنی اعتماد چیرۆکەکەی هەر پەیوەست بوو ئافرەتانەوە دوو ئەکتەری ئافرەت ڕۆڵێکی گەورەیان گێرا

لە ناوەڕاستەکانی دەیەی ٩٠ گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینی سینەما بۆ ئافرەتان ، بە تەواوەتی ئازادییەک فەراهەم بوو بۆیان کە ئەو کارانەی کە لە پێشوودا دەست بۆ بردنیان هێڵی سور بووبێ ئەمجارە بە ئاسانی دەستیان بۆ برد، هەر بۆ نموونە پێش ئەم گۆڕانکارییە دروست کردنی فیلمێک سەبارەت بە کچانی هەڵهاتوو جا هەڵهاتوو لە نیشتمان بێ یا لە ماڵەوە و کۆمەڵگا یا بەهۆی زروفەوە و یا هەرچی پەیوەندنی بە بە خراپی بارودۆخەوە با قەدەغە و هێڵی سوور بوو بەڵام لەدوای ئەوە رصول صادرعاملی فیلمێکی بەناوی '' دختری با کفش های کتانی'' دەرهێنا کە سەبارەت بە کچێک بوو لە ماڵەوە ڕایکردبوو ، هەروەها چەندانی تریش بەرهەم هاتن بە گشتی خراپی ژیانی ئافرەتان بووە جێی سەرنج و گرنگی پێدان لە لایەن فیلمسازانەوە دەیانویست پەیامێکی گرنگ لەڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە بگەیەنن بە دروستکەر و تاوانبارانی ئەم بارودۆخە خراپەی ئافرەتان 

هەر لەو ساڵانەشدا ئەکتەرانی وەک لەیلا حاتەمی و هدیە تهرانی و مهتاب کرامتی دەرکەوتن و ئێستاش لە ئاسمانی سینەمای ئێراندا وەک ئەستێرەیەک دەدروشێنەوە و ڕووناکیان لە هەموو شوێنێکە

ساڵی ٢٠٠٠ دەتوانرێت وا ناوبنرێت کە ڕۆڵی ئافرەتان لە پاڵ پیاوان بەرهەمێکی کاریگەر و جوانیان دەخولقاند ، ئەم دوو ڕەگەزە لە بەرهەمە سینەماییەکان لەسەرەتای ئەم ساڵە لێک جیانەدەبوونەوە فیلمەکانی وەک '' شام اخر '' و '' زندان زنان '' و '' واکنش پنجم '' و '' دنیا '' نموونەی فیلمەکانی ئەم ساڵە بوون ،

هەر لە دوایی ئەمەوە دەرهێنەرنی وەک اصغر فرهادی، داریوش مهرجویی زیاتر گرنگیان بە ئافرەتان دا و ڕۆڵ و جێگەی ئافرەت قایم تر بوو لە سینەمادا ، لە دوای ئەوەوە ئیتر ترس لە ئافرەتاندا نەما هەر وەک پیاوان لە سینەمادا کاریگەری خۆیان سەلماند و چەندان دەرهێنەر و نوسەریش هەڵکەوتن و ئێستاش بەردەوام من هەر بەرهەمی ئافرەتێکە کە پێشبڕکێکی خەڵاتە گەورەکانی جیهان دەکات و وەک نوێنەری سینەمای ئێران دەنێردرێت بۆ وڵاتان کە ئەمە گەورەیی و شانازییە بۆ خودی سینەمای ئێران 

ئەگەر کێشە سیاسی و مەزهەبییەکان نەبن 
هەر وەک پیاوان ڕۆژ بەڕۆژ خانمە ئەکتەران جێگایەک بۆ خۆیان داگیر دەکەن و ئافرەتی نوێ لە فێرگە ئەکادیمیاکان دەردەکەون و دەبنە خاوەن بەرهەمی خۆیان، 

گەر جاران ماوەی جارێک ئەکتەرێکی ئافرەت ڕۆڵێکی پاڵپشتیکار (تەواوکار)ی پێ درابا ئێستا خۆی دەرهێنەر و نوسەری فیلمەکەیە.


سەرچاوەکان



740 بینین