مەسعوود کیمیایی

له‌لایه‌ن: - زانیار حەسەن - به‌روار: 2021-02-12-02:15:00 - کۆدی بابەت: 2187
مەسعوود کیمیایی

ناوه‌ڕۆك

مەسعود کیمیایی

ئەم کەسە خوێندنی ئەکادیمی تەواو نەکرد، نە فەلسەفە، نە سینەما، نە گرافیک، نە وێنەگرتن هیچ کام لەمانەی لە ناوەندێکی ئەکادیمی نەخوێند بەڵام زۆر باش شارەزایی ژیان کردن بوو تا خۆی گەیاندە ڕیزی باشترینەکان ، مەسعود لە پلەیەکی باڵا و لە باشترین دەرهێنەر و فیلمسازەکانی سینەمایی ئێرانە کە کاری کردووە لە هەردوو سەردەمی پێش شۆڕش و دوایی شۆرشیش ، 

شاعیر و ڕۆشنبیر و کتێبخوانێکی سەرسەخت و عاشقبوونی بە سینەما بەم ڕۆژانەی گەیاندووە ، ئەو کەسەی کە دەرهێنەرانی ئێران بە مامۆستای خۆیانی دەزانن !

دەرهێنەر و نوسەری یەکێک لە باشترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێران کە هەر دەم یادی دەکرێتەوە لەلای بینەرێکی کۆنی ئێران هەرگیز کۆن نابێ فیلمی (قیصر) لە ڕۆڵگێڕانی ناصر ملک مطیعی و بهروز وثوقی !

کیمیایی لە دایکبووی ٢٩ی تەمووزی ١٩٤١ی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران ، خۆشەویستی بۆ سینەما وای لێدەکات هەر پێش ئەوەی بچێتە زانکۆ و بەردەوامی بدات بە خوێندنەکەی بە هاوکاری ساموێل خاچیکیان دەچێتە ناو دونیای سینەماوە یەکەمین کاری لە فیلمی خداحافظ تهران دەبێت

'بیگانه یا' یەکەمین فیلمیەتی وەک دەرهێنەر بەڵام سەرکەوتنێکی وای بەدەست نەهێنا ، دواتر فیلمی 'قیصر' بەرهەم دەهێنێت لە یەکەم نمایشکردنی زۆر سەرکەوتوو نەبوو بەڵام بۆ دووەم جار ڕیکۆردی داهاتی شکاند و بووە نیشانەیەک بۆ سینەمای ئێران

هەر لە دوای ئەم فیلمە چەندان فیلمی تری خستە بازاڕی سینەمای ئێرانەوە کە زۆربەیان پێشوازییەکی باشی لێکران هەر ئەوە وایکرد ببێتە یەکێک لە ناسراوترین دەرهێنەرەکان ، فیلمی سینەمایی 'خط قرمز ' یەکەمین فیلمیەتی لە دوای شۆرشی ئێرانەوە کە تەنیا یەکجار لە میهرەجانی فەجر نمایشکرا و بۆ هەتاهەتایە ڕاگیرا ، مەسعود دواتر بۆ ماوەی ٢ ساڵ هیچ کارێکی نەبوو لە بواری سینەمادا 

لە دوای شۆرش نزیکەی ٢٠ فیلمی بەرهەم هێنا کە زۆربەیان بوونە درەوشاوەترین بەرهەمەکانی ئێران 

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم دەرهێنەرە ( دیالۆگ و مەنەلۆگ)ــە تایبەتەکەیەتی لە فیلمەکانی دا ، هەر یەکێک لەو هۆکارە گرنگانەی کە هەردوو فیلمی گوزن ها و قیصر لە ڕاپرسی بینەران دا بە باشترین و کاریگەرتری فیلمەکان دادەنرێت ئەم تایبەتمەندییەتی 

هیچ کاتێک حکومەت و مودیرانی سینەمای ئێران پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ کیمیایی دا نەبووە و زۆر بێ وەفا بوون بەرامبەر ئەم کەڵە دەرهێنەرە بەتوانایە

تاوەکوو ئێستا براوەی دوو خەڵاتی میهرەجانی فەجرە کە هەردووکیان بۆ فیلمی 'جرم' بوو ، بەڵام خاوەنی چەندان خەڵاتی ترە لە دەرەوەی ئێران 

مەسعود باوکی ئەکتەر پولاد کیمیاییە ئەکتەری زنجیرە فیلمی کۆمێدی 'گشت ارشاد'


سەرچاوەکان



856 بینین