چۆن دەبیتە هاوڕێی هەمیشەیی هاوسەرەکەت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:23:00 - کۆدی بابەت: 2193
چۆن دەبیتە هاوڕێی هەمیشەیی هاوسەرەکەت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن دەبیە هاوڕێی هەمیشەیی هاوسەرەکەت؟

ئایا دەشێ پێوەندیی هاوڕێیەتی لە نێوان تۆ و هاوسەرەکەتدا دروست بێت؟ بەڵێ، بۆ نا؟ بەهێزترین پێوەندی لە نێوان ژن و مێرددا هەیە، هەرگیز پێت وا نەبێت ئەوە پێوەندی نییە، بەڵکە ئەمری واقیعە و (الحق اللە) دەبێ ملی بۆ کەچ کەیت! نا وانییە، خۆت و هاوسەرەکەت سازێنەری ئەو واقیعەن، هەر خۆشتان دەبێ ڕێکخەر و هەموارکەری بن.
خانمی دەلال، ئێمە لێرەدا ڕوومان لە تۆیە و پێت دەڵێین: زۆر گرنگە خۆت بکەیتە باشترین هاوڕێی هاوسەرەکەت، چونکە ئەوە تینوتاوێکی دیکە بە ژیانی هاوسەریتان دەدات و بەرەو بەختەوەری هەڵتان دەنێت.

گەلێک جار ناکۆکی نێوان ژن و مێرد لە خۆ تێهەڵقورتانیان لە کاروبار و بڕیارەکانی یەکتر سەر هەڵدەدات، لێرەوە ئامۆژگاری تۆی خاتوون دەکەم، تکایە! دەست مەخەرە بڕیارەکانی هاوسەرەکەت، تەنیا مەگەر بۆ ئەوەی بێت کە بیرۆکەی تۆ بۆ کارەکە یان بڕیارەکە باشتر و چاکترە... ئەمەش بە شێوازێکی ئەزمونیان، نەک خۆ سەپاندن.

لە ناخەوە هەست بە تەنیایی مەکە، وا بیر مەکەوە کەس نییە یارمەتیت بدات و هاوکاریت بکات، هاوسەرەکەت حەز دەکات لە دوای ئەو هاوڕێیانەدا بگەڕێت، کە لە گرفتەکانی تێ دەگەن، باشە بۆچی تۆ نابییە ئەو هاوڕێیە بۆ ئەو؟

خاتوونی خۆشەویست، هەمیشە گوێگرتنی باشی هاوسەرەکەت بە، چونکە پیاو بە سرووشت حەز دەکەن هەستی خۆیان بە کەسێک دەریببڕن کە بە وردی گوێیان بۆ قوڵاغ‌ دەکەن.

پێویستە هەر لە سەرەتاوە متمانەی هاوسەرەکەت بەدەست بێنیت، لە سروشت (تەبیعەت)ی شآرەزا بیت.

خانمەکەم، بزانە! پیاو لە هەموو شتێک زیاتر حەزی بە ئارامی و هێوربوونەوەیە، بە تایبەتی وەختیک لە کار دەگەڕێتەوە، یان سەرقاڵی کارێکە، پێویستە پشوو بدات و هێور بێتەوە، نەکەی فشاری بخەیتە سەر و بە ناچاری قسەی پێ بکەیت، یان پرسیاری زۆری لێ بکەیت و هەراسانی بکەیت.


سەرچاوەکان



1462 بینین