شەیتانی بوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-12-10:58:00 - کۆدی بابەت: 2199
شەیتانی بوون

ناوه‌ڕۆك

شەیتانی بوون

شەیتانیبوون لە ڕوانگەی پزیشکی: هاتنە خوارەوی تۆواوە، بە بێ هەبوونی خواستی کەسە شەیتانیبووەکە، ئەڵبەت بە چەند شێوەیەکی دیکەش پێناسە کراوە، شەیتانیبوون دەکرێ لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە ڕوو بدات، بەڵام بە زۆری لە دوانزە یان سێزدە سالی ڕوو دەدات.
شەیتانیبوون هێندێک جار فیسیۆلۆجییە و هێندێک جاری پاسۆلۆژییە. فیسیۆلۆژی واتا: شەیتانیبوون بە شێوەیەکی سروشتی، پاسۆلۆژی واتا: شەیتانیبوون وەک حاڵەتێکی نەخۆشی.

شەیتانیبوونی بە شێوەیەکی سروشتی

دەبێ ئەو چەند مەرجەی خوارەوەی تێدا بێت:

  • چووک بە تەواوی ڕەپ بێت، بە شێوەی ئەو پیاوەی جنس لەگەڵ خیزانەکەی دەکات.
  • خەونێکی ورووژێنەر و جنسی لە پشتەوە بێت، خەونەکان جۆراوجۆرن، بەگوێرەی ژینگە و کۆمەڵگە دەگۆڕێن، لە کەسێکەوە بۆ کەسیكی دیکە جیاوازن.
  • لە وەختی ئاو هاتنەوە، چێژێکی تەواو وەربگرێت.
  • لە ئەنجامی شەیتانیبوونەوە هەست بە هیلاکی نەکات.
  • وەک سێکسی سروشتی وابێت.

شەیتانیبوونی ناسروشتی

لە کاتی ئاگایی، یان بەبێ رەپبوونی چووک ڕوو دەدات، هەروەها خەونێکی جنستی ورووژێنەریشی لەپاڵ نییە، تەنگەنەفەسی تێدایە، تەنبەڵی و سەرئێشەی پێوەیە...، ئەمە بە شەیتانیبوونی ناسروشتی ناسروشتی دادەنرێت.
زۆر شەیتانیبوون بە نەخۆشی دادەنرێت، وێڕای ئەوەی شەیتانیبوون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بەڵام بە گوێرەی ئەوەی من پێی گەشتووم، شەیتانیبوون، هەفتەی جارێک بە سروشتی دادەنرێت، دوو جار یان زیاتر، بە نەخۆشی دادەنرێت.


سەرچاوەکان



4300 بینین