سیر زۆرترین سوود بە تەندروستی و جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-12-20:00:00 - کۆدی بابەت: 2204
سیر زۆرترین سوود بە تەندروستی و جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت

ناوه‌ڕۆك

سیر زۆرترین سوود بە تەندروستی و جەستەی مرۆڤ دەگەیەنێت

سیر بە چارەسەریکی تەندروستی سروشتی ناسراوە کە مامەڵە لەگەڵ چەندان نەخۆشی دەکات، لە خواردنی سیر بەهەر جۆرێک هەموو سوودەکانی بە جەستە و تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
بەگوێرەی توێژینەوەکان سیر بڕێکی زۆر  لە پێکهاتی کیمیایی لە خۆ دەگرێت وەکو مەنگەنیز بە ڕێژەی ٠،٣٠، ڤیتامین بی٦ بە ڕێژەی ٠،٢٢، ڤیتامین سی ٥،٦٢، سیلینیۆم ٢،٥٦، فۆسفۆر ٢٧،٥٤، ڤیتامین بی ١، لەگەڵ کالسیۆم بە ڕێژەی ٠،٠٤ ، سیر بە بڕی جیاجیا لە زۆربەی دەرمانە پزیشکییەکان بەکار دەهێنرێت.

گرنگترین سوودەکانی خواردنی سیر

لە خوارەوە حەوت گرنگترین سوودەکانی خواردنی سیرتان بۆ دەخەینە ڕوو:

سیر سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی چارەسەرکردنی هەوکردنی سییەکان دەدات، کێشەکانی وەکو کۆکە و هەڵاوسان لەناو دەبات، هاوکات بە یەکێک لە چارەسەرە گرنگەکانی سیستەمی بەرگری لەش دادەنرێت لە زستاندا، بۆ ڕزگار بوون لە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە خواردنی دەنکێ سیر لەگەڵ هەنگوین لە تەواوی ئەو کێشە تەندروستیانەی بەهۆی سەرمابوون تووشی دەبن، دوورتان دەخاتەوە.

یارمەتی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات لە منداڵدانی دایک دا لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنیدا، سیر یارمەتیدەرێکی زۆر بەهێز دەبێت تا بڕێکی زۆر خواردن لە ڕێگەی خوێنەوە لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە بگوازرێتەوە، ئەمەش دەبیتە هۆی دروستبوونی کۆرپەلەیەکی تەندروست.

سیر بڕێکی زۆر ئایۆناتی تێدایە کە چارەسەری نەخۆشییەکانی ڕژێنە دەرەقییەکان دەکات کە ئەم ڕژێنە بەرپرسە لە دەردانی یۆد بۆ جەستە.

خواردنی سیر دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن، هەروەها ئەو کۆلیسترۆلەی کە بە ئێڵ دی ئێڵ ناسراوە و لەسەر دیواری خوێنبەرەکان کۆ دەبنەوە لە ڕێگەی خواردنی سیرەوە دەتوانرێ ئەو چەوری و کۆلیسترۆڵە زیانبەخشەی لە بۆڕییەکانی خوێن کۆبووەتەوە بکرێنە دەرەوە و لەناویان دەبات. بەپێی ئەو توێژینەوانەی کراوە سیر پەیوەندییەکی زۆر بەهێزی هەیە بۆ ڕێگەری لە توشبوون بە تەواوی کێشە و نەخۆشییەکانی دڵ و سووڕی خوێن.

سیر سەرچاوەیەکی مەزنی ڤیتامین بی ١٢ـیە کە پێویستە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش و دروست کردنی خانەی نوێ، وە هەروەها ڤیتامین بی ٦ـی تێدایە کە دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی بیر و هۆش.

دەتوانرێ چارەسەری بڕێکی زۆر لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکاندا بکات وەکو شێرپەنجەی میزڵدان، شێرپەنجەی پرۆستات، شێرپەنجەی سنگ، شێرپەنجەی ڕیخۆڵە گەورە و شێرپەنجەی گەدە، کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوە و لەناوبردنی گرێی شێرپەنجەیی، ئەمەش بەهۆی بوونی ڤیتامین بی ١٢ کە بە ڕێژەیەکی باش لە سیردا هەیە و خانە تووشبووەکان لەناو دەبات و خانەی نوێی تەندروست بەرهەم دەهێنێت.

ڕێژەی شەکری خوێن ڕێک دەخات، دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی ئەنسۆلین لە خوێندا، بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و کەمی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین، نەخۆشی شەکرەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام سیر ڕێژەی شەکر لە خوێن ڕێکدەخات و هۆکار دەبێ تا هۆڕمۆنی ئەنسۆلین زیاتر دەردرێت.

 


سەرچاوەکان



681 بینین