زمانی جاڤا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-14-18:35:00 - کۆدی بابەت: 2251
زمانی جاڤا

ناوه‌ڕۆك

سیستمی جاڤا چییە؟

سیستمی جاڤا

سیستم یاخود زمانی جاڤا یەكێكە لە زمانەكانی پرۆگرامینی كۆمپیتەر، زمانێكە كە یارمەتی پرۆگرامەرەكان دەدات لە نووسینی زانیاری بۆ كۆمپیتەر بە زمانی ئینگلیزی بەبێ بەكارهێنانی هێما ژمارەییەكان، زمانی جاڤا بە یەكێك لە زمانە ئاست بەرزەكان دادەنرێت، هەربۆیە خەڵك دەتوانێت بیخوێنێتەوە، هەروەك زمانی ئینگلیزی چەند ڕێسا و یاسای تایبەت بە نووسین و خوێندنەوە هەیە، پاش نووسینی زانیاری بە زمانی جاڤا كۆمپیتەرەكە هەڵدەستێت بە وەرگێڕانی نوسینەكە بۆ زمانێك كە بتوانێت لێی تێبگات.

مێژووی بەرهەمهێنانی زمانی جاڤا

زمانی جاڤا لەلایەن كۆمپانیای (Sun Microsystems) دروستكرا، كە جەیمس گۆسلین رێبەری كۆمەڵێك لێكۆڵەری كرد بۆ بەرهەمهێنانی زمانێك كە ئامێرە تەكنەلۆژییەكان لێی تێبگەن، لە ساڵی 1991 دەستكرا بە بەرهەمهێنانی زمانەكە و لە ساڵی 1995 یەكەمین ڤێرژنی جاڤا بڵاوكرایەوە كە دەیتوانی لەگەڵ بەشە جیاجیاكانی وێب كار بكات.
لە كۆتایی ساڵی نەوەدەكاندا زمانی جاڤا زۆربەی داتاكانی دەگواستەوە بۆ ئینتەرنێت پاشان دەستی كرد بە گەشەسەندن لە دەرەوەی ئینتەرنێت، وەك مۆبایلەكان و كۆمپیتەر، لەبەر زۆری بەكارهێنەرانی جاڤا كۆمپانیا هەستا بە دروستردنی چەند جۆرێكی جیاوازی جاڤا بۆ ئامێرە تایبەتەكان، لەوانە:

  • جاڤا (SE) بۆ كۆمپیوتەرەكان.
  • جاڤا (ME) بۆ ئەو ئامێرانی كە سیستمی تێكەڵكراویان تێدایە (Embedded Devices).
  • جاڤا (EE) بۆ خزمەتگەزاری ئەنتەرنێت، هەروەها بۆ سوپەر كۆمپیتەرەكان

لە ساڵی 2010 كۆمپانیای ئۆڕاكڵ (oracle corporation) بەڕێوەبردنی جاڤای گرتەدەست.

شێوازی كاركردنی زمانی جاڤا

زمانی جاڤا جیاواز لە زمانەكانی دیكە كاردەكات، لە جاڤادا زانیارییەكان وەردەگێڕدرێن بۆ زمانی كۆمپیتەر لە ڕێگەی بەرنامەی دیكەوە، كە زانیارییەكانی جاڤا دەگۆڕێت بۆ بیتكۆد (Bytcode) پاشان لە ڕێگەی بەرنامەی (java runtime environment-JRE) یان ئامێری جاڤای خەیاڵی (java virtual machine). بەرنامەی (JRE) هەڵدەستێت بە خوێندنەوەی بیتكۆدەكان و وەركێڕانیان بۆ زمانی كۆمپیتەر، زمانی جاڤا یەك جار دەنووسرێت و دواتر لە هەموو ئامێرەكاندا بە یەك شێوە  كاردەكات.

تایبەتمەندییەكانی زمانی جاڤا

  • ئاسانی لە بەكارهێناندا: زمانی جاڤا لەسەر شێوەی زمانی (C++) كاردەكات كە بە زمانێكی ئاڵۆز ناسراوە، بۆیە زمانی جاڤا لەسەر بنەمای باشتر كردنی زمانی (C++) بیادنراوە.
  • باوەڕپێكراوی: جاڤا دەتوانێت هەر كێشەو هەڵەیەك لە پڕۆگرامەكەدا هەبێت دەستنیشانی بكات و ئاگادارت بكاتەوە.
  • پارێزراوی: جاڤا بە یەكێك لە پارێزراوترین زمانەكانی پرۆگرامین دادەنرێت.
  • سەربەخۆیی: زمانی جاڤا بە زمانێكی سەربەخۆ دادەنرێت كە پەیوەندی بە هیچ سیستمێكەوە نیە، بەڵكو لەسەر هەموو سیستمەكان كاردەكات.

زمانە جیاكانی پڕۆگرامین

بێجگە لە زمانی جاڤا كۆمپیتەر لە چەندین زمانی تر تێدەگات و پڕۆگرام دەكرێت، گرنگترینیان بریتین لە: 

  • زمانی فووتران (Fotran)
  • زمانی كۆبۆڵ (Cobol)
  • *زمانە سەرەتاییەكان
  • زمانی پاسكاڵ (Pascal)
  • زمانی C، و C++
  • زمانی پیرڵ (Perl)


سەرچاوەکان



2419 بینین