ئایا مووی لووت چاک بکرێت یان نا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-00:00:00 - کۆدی بابەت: 2299
ئایا مووی لووت چاک بکرێت یان نا؟

ناوه‌ڕۆك

مووی لووت چاک بکرێت یان نا؟

زۆر کەس مووی لووتی زۆرە و کەمێکی دەردەکەوێت، لەبەر ئەوەی پێی وایە دیمەنی ڕووخساری ناشیرین کردووە، چاکی دەکات و بە تەواوی ئەو مووە لێ دەکاتەوە، جا لە ڕێگەی ئامێری تایبەتییەوە یان لە ڕێگەی مۆم و مقەستەوە.
ئەم خووە لای پزیشک بە شتێکی هەڵە دادەنرێت و زیان بە تەندروستی کەسەکە دەگەیەنێت، لەو بارەیەوە ئیریش فۆیگت، خانمە پزیشکی تایبەت بە بواری لووت و گوێ، لە زانکۆی نیویۆرکی ئەمەریکی لە گۆڤاری (فۆکس) ی ئەڵمانی دەڵێت: مووی لووت یەکێکە لەو شتانەی کە بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر گرنگ و پێویستە، بۆیە ئامۆژگاری من ئەوەیە کە هەرگیز نەکەن ئەو مووانە لە دەست بدەن.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەش دەدات کە مووەکان پاککەرەوەیەکی باشی هەوای پیس و شتە زیانبەخشەکانی ناو هەوان، بۆیە مرۆڤ هەرگیز نابێ دەستبەرداری ئەو فیلتەرە باشەی لووتی بێت و لە بندا بیانبڕێت.
ئیریش ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر کەسێک مووەکانی زۆر بوون و هەستی کرد ناشرینی کردوە، ئەوا دەتوانێت ئەو بەشەی کە لە لووتی هاتووەتە دەرەوە و دەردەکەوێت، بیانبڕێت، بەڵام هەڵکێشانی ئەو مووانە لە بندە لە ڕێگەی ئامێری تایبەتییەوە بێت یان مۆم، زۆر هەڵەیە و زیان بە تەندروستی کەسەکە دەگەیەنێت.


سەرچاوەکان



693 بینین