باشترین خواردنەوە بۆ پاککردنەوەی لەش لە ژەهر و چەوری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-16-20:18:00 - کۆدی بابەت: 2308
باشترین خواردنەوە بۆ پاککردنەوەی لەش لە ژەهر و چەوری

ناوه‌ڕۆك

باشترین خواردنەوە بۆ پاککردنەوەی لەش لە ژەهر و چەوری

شەربەتی میوەی سروشتیەکان ڕێگەیەکی بەهێز و یەکلاکەرەوەن بۆ بەدەستهێنانی پێکهاتەی خۆراکی زۆر گرنگ کە بڕێک لە شەکر و ڤیتامینی سوودبەخشی تێدایە جەستەی مرۆڤ پێویستی زۆر پێیەتی، گرنگە زۆر دڵنیا بن لە تازەیی و کۆن نەبوونی ئەو میوانەی بو دروستکردنی شەربەتی میوەی سروشتی کەڵکی لێ وەردەگرن، بۆ خواردنەوەی شەربەتی میوە، سروشتیەکان ٥٠٠ کالۆری بەکاردەهێنن و ئەو شەربەتە سروشتییانە بەتەواوی ژەهر و چەوری لە جەستەی مرۆڤ پاک دەکاتەوە.
پزیشکان دەڵێن، بەسودترین و باشترین شەربەەتی میوەی سروشتی بریتین لە شەربەتەکانی (تووترک، قۆخ ،ترێ) هەروەها شەربەتی (پرتەقاڵ و لیمۆی هندی) و شەربەتی ( سێو ئەنەناس و هەرمێ).

گرنگترین شەربەتەکانیش کە لە سەوزەوات پێک دێن

بریتین لە شەربەتی:

یەکەم: خەیار، مەعدەنوس، کەرەوز، زەنجەفیل، سپێناخ.
دووەم: شەربەتی کەرەوز، تەماتە، شبیت، سپێناخ.
سێیەم: سپێناخ، زەنجەفیل، بیبەری سوور، تەماتە، سیر.
چوارەم: شەربەتی لیمۆ، شبیت، کەلەرم، سپێناخ.
پێنجەم: شەربەتی کەرەوز، سیر، ریحانی شیرین، تەماتە.


ئەمانە باشترین تێکەڵەی شەربەتی سروشتین

ئەمانەی خوارەوەش باسی دەکەین، بە بڕوای پزیشکان باشترین تێکەڵەی شەربەتی سروشتین:

یەکەم: سێوی سەوز، کالی، نەعنا، خەیار، شاتوو.
دووەم: تووترک، خەیار، کەلەرم، نەعنا.
سێیەم: شووتی،ئەنەناس، مانگۆ، بیبەری پرتەقاڵی.
چوارەم: ئەنەناس، سپێناخ، شووتی، بیبەری سوور، پرتەقاڵ.
پێنجەم: پرتەقاڵ، زەنجەفیل، لیمۆی سەوز.

تێکەڵی سەوزە و شەربەتی میوە یەکجار بەسوودن بەرزترین پێکهاتەی خۆراک لەخۆ دەگرێت و سوودی تەندروستی سەرسامکەر دەستەبەر دەکات، بۆ نموونە: مەعدەنوس هەروەک دەرمانی میز کردن دادەنرێت کە لەش له ژەهر و بەکتریا پاک دەکاتەوە.
سەڕەڕای ئەوەش، شووتی شەلەی تفتی تێدایە کە ترش دەوەستێنێت وگورچیەکان خاوێن دەکاتەوە، بەم جۆرە هەموو لەش پاک دەکاتەوە، دەتوانیت شەربەتی خەیار و شووتی و زەنجەفیل ئامادە بکەیت وەکو گیراوەیەک بۆ دابەزاندنی کێشی لەش، ئەم شەربەتە سروشتییە وات لێ دەکات کە بڕێکی کەمتر خۆراک و کالۆری پێویست بۆ جوڵە و چالاکییەکانت دابین بکەیت، لەگەڵ ئەوەش خۆراک بۆ لەش دابین دەکات.
لە لایەکی ترەوە ئەو شەربەتانەی کە لە دەرەوە دەیکڕن پڕن لە ماددەی دەستکرد و بڕێکی زۆر لە شەکر و ڕەنگ و تامی تێ دەکرێت تا لە شەربەتی سروشتی بچێت.
بەڵام ئەو شەربەتەی کە تۆ لە ماڵەوە ئامادەی دەکەیت زۆر سروشتیە و پڕە لە پێکهاتەی خۆراکی زۆر گرنگ بۆ تەندروستی و جەستەی مرۆڤ.


سەرچاوەکان



966 بینین