سوودەکانی ماست فەرامۆش مەکە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-23:59:00 - کۆدی بابەت: 2333
سوودەکانی ماست فەرامۆش مەکە

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی ماست فەرامۆش مەکە

زۆر جار ئەو خواردنانەی دەیخۆین، بەبێ ئەوەی بە خۆمان بزانین، زیانێکی زۆر بە تەندروستیمان دەگەیەنێ، لە بەرامبەریشدا هەندێ جۆری خواردن هەیە کە هەمیشە سوود بە تەندروستیمان دەگەیەنن، بەبێ ئەوەی ئاگاداری بین، خواردنی ماست لە بەیانیان، لەو خواردنانەیە کە نایەڵێ تووشی بەرزبوونی پەستانی خوێن بین.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دەکرێت بە چەندان ڕێگە خۆمانی لێ بپارێزین یان کۆنترۆڵی بکەین.
یەکێک لە ڕێگا کاریگەرەکانی خۆپاراستن بریتییە لە خۆراکی هاوسەنگ و کەمکردنەوەی خوێ و چەورییە خراپەکان، هەروەها خواردنی ماست کە دەوڵەمەندە بە ماددەی گرنگ، بۆ نموونە پۆتاسیۆم کە بەڕێژەی ٥٠٠ ملم لە هەر کوپێکی ماستدایە، ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە دابەزندن و کنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، هەروەها مەگنسیۆم کە هەمان ڕۆڵی هەیە.
ماست بە پێکهاتە گرنگەکانی ترییەوە وەک: پرۆتین، کالسیۆم، کۆمەڵەی ڤیتامین B و ڤیتامین A و D و چەندان خوێی کانزایی، ئەم سوودانەی تریشی هەیە:

- ڕۆڵی هەیە بۆ بەهێز کردنی بەرگریی لەش و هاندانی سوڕی خوێن.
- یارمەتیدانی کۆئەندامی هەرس لە ڕێگەی چالاککردنەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە.
- ڕێکخستن و خاوبوونەوەی کۆڵۆن کە ئەمەش سوودی زۆری هەیە بۆ توشبووان بە گرژبوونی کۆڵۆن و بەدهەرسی.
- زیاد کردنی توانای خوێندن و زیرەکی بەتایبەتی لە قوتابیاندا.


سەرچاوەکان



2398 بینین