قۆناغەکانی سیاسەتی بە عەرەبکردن و ڕاگواستنی کورد

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-19-21:50:00 - کۆدی بابەت: 2406
قۆناغەکانی سیاسەتی بە عەرەبکردن و ڕاگواستنی کورد

ناوه‌ڕۆك

قۆناغەکانی سیاسەتی بە عەرەبکردن و ڕاگواستنی کورد

قۆناغەکانی سیاسەتی بە عەرەبکردن و ڕاگواستنی کورد، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە دەستیپێکردووە، کە بەم شێوەیە دەتوانین چەند قۆناغێکی جیاواز دەستنیشان بکەین، لە مێژووی دەستپێکردنی ئەم سیاسەتە، کە ئەمانەن:

١- قۆناغی لکاندنی ویلایەتی موسڵ بە عێراقەوە تاکو ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی، لە نێوان ساڵانی (١٩٢٥ - ١٩٥٨).
٢- قۆناغی دامەزراندنی سیستەمی کۆماری تاکو ڕوخانی حکومەتی عەبدولکەریم قاسم، (١٩٥٨ - ١٩٦٣).
٣- قۆناغی حوکمی حەرەس قەومییەکانی بەعس تاکو کودەتای جاری دووەمی بەعسییەکان، (١٩٦٣ - ١٩٦٨).
٤- قۆناغی چەسپاندنی دەسەڵاتی حیزبی بەعس تاکو هەڵگیرساندنی شەڕی خوێناوی،(ئێران،عێراق)، لە نێوان ساڵانی (١٩٦٨ - ١٩٨٠).
٥- قۆناغی پیادەکردنی جینۆسایدی کورد لە لایەن بەعسەوە تاکو ڕاپەرینە جەماوەرییەکەی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١، لە نێوانی ساڵانی (١٩٨٠ - ١٩٩١).
٦- قۆناغی دوای ڕاپەرین، لە نێوان سڵانی (١٩٩١ - ٢٠٠٣) کە بەشێکی خاکی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعس مابۆوە.
٧- قۆناغی دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ناوچە دابرێنراوەکان، لە ساڵی (٢٠٠٣ تاکو ئێستا)، کە کێشەیەکی زۆر لەسەرە، لە نێوان کورد و دەسەڵاتی ناوەندی لە بەغدا لە لایەک، دانیشتوانی کورد و گروپە تیرۆرستەکان لە لایەکی تر، کە هەڕەشە لە گیان و سامانی هاوڵاتیانی کوردنشینی ناوچەکانی (سەعدیە و جەلەولا و قەرەتەپە و شەنگال و ڕۆژئاوای کەرکوک)دەکەن، بۆ بەزۆر دەرپەڕاندنیان لە شوێنەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


سەرچاوەکان



1959 بینین