بنەماکانی پێشکەوتنی پیشەسازی لە کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-20-17:40:00 - کۆدی بابەت: 2428
بنەماکانی پێشکەوتنی پیشەسازی لە کوردستان

ناوه‌ڕۆك

بنەماکانی پێشکەوتنی پیشەسازی

بێ گومان پیشەسازی بۆ ئەوەی پێشبکەوێت و جێگیر بێت و سوودی بۆ ئابووری وڵات هەبێت پێویستی بە هەندێ بنەما و پێداویستی هەیە لەوانە کەرەستەی خاو، هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە هەندێ لەو کەرەستە خاوانەی کە پێویستن لە پیشەسازیدا وەک نەوت، کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان نزیکەی ڕێژەی ٥٠٪ نەوتی عێراق بەرهەم دەهێنن، نەوت لە ناوچەکانی خانەقین و حەمرین و کەرکوک و کۆیە و ناحیەی سەڵاحەدین و بەتمە و عەین زالەدا هەیە، ئەگەرچی نەوت سەرچاوەیەکی وزەیە، لە هەمان کاتدا کەرەستەیەکی خاوی زۆر گرنگە بۆ زۆر جۆر لە پیشەسازییەکانی ناسراوە بە پیشەسازی پترۆکیمیاویەکان، هەروەها ئاسن یەکێکە لە کەرەستە خاوەکانی هەرمێکی کوردستان کە لە ناحیەی ئاسناوە و ڕآنیە و ڕواندوز و شێخاندا هەیە، هەروەها مس لە ناوچەی چوارتا و پێنجوێن و قەڵادزێ هەیە، جگە لەوانە جیبسۆم و بەردە کلس و گۆگرد و مەڕمەڕ و زێڕ و زیو و قوڕقوشم و نیکل و ئەسبێستۆن، هەروەها کەرەستەی خاوی کشتوکاڵی کە بۆ پیشەسازی بەکاربێت هەیە لەم هەرێمەدا وەک لۆکە و توتن و هەروەها ئاژەڵ ەک بەرو بوومی بۆ پیشەسازی خۆراک بەکار دێت نزیکەی (٢،٥ ملیۆن) سەر ئاژەڵ هەیە لە هەرێمدا لە جۆری مانگا و مەڕ و بزن و گامێش.
لە بنەماکانی تری پیشەسازی ووزەیە، ئەویش لە کوردستاندا سەرچاوەکەی نەوتە بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ ئەو کارەبایەی لەبەر بەست و بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بەرهەم دەهێنرێت. دەستی وەک یەکێک لە هۆکارەکانی تری سەرخستنی پیشەسازی لە هەرێمدا ژمارەکەی زۆر لە خەڵک کە دەکرێت سوودیان لێ وەرگیرێت بۆ کارکردن لە کارگەکان بە تایبەتی ئەگەر زانیمان کە ژمارەی دانیشتوانی هەرێم زیاترە لە (٥)ملیۆن کەس، جیغای داخە کەسوود لەو هۆکارانە وەرنەگیراوە.
بەزاڕەکانی کوردستان بازاڕی گەورە و گرنگن و لای کەس شاراوە نییە چ جموجۆڵێکی کرین و فرۆشتن هەیە لەم بازاڕانە بە تایبەتی پاش زیادبوونی مووچەی فەرمانبەران و کرێی کرێکاران لە دوای ساڵی (٢٩٩٣) دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، هەروەها ئەم بارە نوێیەش وای کردووە کە سەرچاوەی دارایی زیاتر دەبین بکرێت بۆ خزمەتی پیشەسازی چونکە ئەویش یەکێکە لە هۆکارەکانی پێشکەوتنی پیشەسازی.
لە پێناو پێشخستنی پیشەسازی ئەبێ تۆڕێکی باش و چڕی ڕێگاوبان هەبێت بە مەبەستی ئاسانکردنی پەیوەندی نێوان شآر و شارۆچکەکانی کوردستان لەگەڵ سەرچاوەی کەرەستە خاوەکان و لەگەڵ شوێنەکەی دامەزراوە پیشەسازییەکان، دیاریشە کە هەوڵێکی زۆر هەیە لە لایەن حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە.
بۆیە ئەمڕۆ دەبینرێت کە لە سەرانسەری کوردستان بە تایبەتی لە ناوچە ئازادکراوەکان دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دا کە بودجەیەکی زۆری بۆ تەرخان کراوە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری گەورە لە هەرێم، بەڵام دیارە پڕۆژە ئەنجام دراوەکان لەگەڵ ئاواتەکان ناگونجێن، چونکە باری  ڕێگاکان زۆر خراپە لە لایەکەوە لە ڕاستیدا زۆر لەم ڕێگایانە پەکیان کەوتووە لەبەر زۆری ئەو کۆسپانەی تێیان کەوتووە ڕێگاکان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە جۆری وشکانین، هێڵی ئاسنین و ڕێگای ڕووبار نییە، تەنها لەم دواییانەدا ڕێگای ئاسمانی کرایەوە. بۆ ئەوەی پیشەسازیەکی پێشکەوتوو دابەزرێت دەبێت بایەخ بەم جۆرانە بدرێت، چونکە ڕێگاوبان ئەمڕۆ بە شادەماری ئابوری دادەنرێت لە جیهاندا، سەرمایەش هۆکارێکی ترە لە هۆکارەکانی دامەزراندنی پیشەسازی.

سەرمایەش سەرچاوەکەی لە دوو لاوە بۆ دێت کە پێکدێن لە:

 ١- ئەو گوژمەی کە حکومەت تەرخانی دەکات بۆ دامەزراندنی کارگەکان، ئەم پیشەسازییەی کە بە پارەی حکومەت دادەمەزرێت پێی دەگوترێت کەرتی پیشەسازی گشتی، شایانی باسە ئەم پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو لە سەردەمی بەعس کەم بوو بەڵام ئێستا پێشبینی دوا ڕۆژێکی گەشبین دەکرێت لەو بوارەدا.

٢- خستنە گڕ و وەبەرهێنانە تایبەتەکان: واتە ئەو پارەیەی کە هاوڵاتیان لە سامانی خۆیانلە دامەزراندنی پیشەسازی تەرخان دەکەن، ئەمەشیان زرۆ کەم بەرچاو دەکەوێت، هاوڵاتیان کەمتر ڕوو دەکەنە ئەم کەتە ئابووریە و زیاتر ڕوو لە تەرخانکردنی پارەکەیان لە بواری کشتوکاڵی و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی دراو و خانوبەرە.

جۆرەکانی پیشەسازی لە هەریمی کوردستاندا

چەند جۆرێک لە جۆرەکانی پیشەسازی هەن لە هەرێمی کوردستان

ئەم جۆرانەش پێکدێن لە:

  1. پیشەسازییە خۆراکییەکان: ڕێژەی ٣٩٪ی پیشەسازی هەرێم پێکدەهێنن.
  2. پیشەسازی چنین: ڕێژەی ١٦،٥٪ی پیشەسازی هەرێم پێکدەهێنێت.
  3. پیشەسازی بەرهەمە کانزاکان: ڕێژەی ١٦،٥٪ ی پێکدەهێنێت.
  4. پیشەسازی کیمیاگەری و پترۆکیمیاوییەکان: ڕێژەی ١٠،٣٪ بەشداری دەکات.
  5. پیشەسازی کا‌غەز: ڕێژەی ٥،١٪ بەشداری دەکات.
  6. پیشەسازی کەرەستەی بیناسازی.


سەرچاوەکان



5370 بینین