دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-20-20:40:00 - کۆدی بابەت: 2445
دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

ناوه‌ڕۆك

دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەزگایانە پێک دێت:

کۆمەڵەی گشتی

بەرزترین سەرچآوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بە تەنگ دەستخستنی ئامانجەکانی باوەڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دێت، هەموو دەوڵەتان لەم کۆمەڵەیە ئەندام بەشدارن، هەر دەوڵەتێکیش یەک نوێنەری هەیە.

ئەنجومەنی ئاسایش

ئەو ئەنجومەنە لو گیر و گرفتانە دەکۆڵێتەوە کە بە شێوەیەکی کتوپڕی گرنگیان هەبێ و کار بکەنە سەر ئاشتی جیهان، ئەگەر ناکۆکییەکی ئەوتۆ کەوتە نێو دەوڵەتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە هەبوو ئەم ئەنجومەنە کۆدەبنەوە و بڕیاری لەسەر دەدات.

دادگای دادی نێودەوڵەتی

ئەم دادگایە بنکەی سەرەکی لە شاری (لاهای)یە لە هۆڵەندا، ئەم دادگایە لە پانزە ئەندام پێک هاتووە، کۆمەڵەیی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی نۆ ساڵ هەڵیان دەبژێرێت. ئەم دادگایە لەو گیر و گرفتانە دەکۆڵێتەوە کە دەوڵەتانی ئەندام پێشکەشی ئەم دادگەیەی دەکەن.

ئەمینداری گشتی

دەستەیەکە کاروباری بەڕێوەبەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان گرتۆتە ئەستۆ، لە چەند فەرمانبەرێک پێکهاتووە، بۆ جێبەجێ کردنی فەرمانی دەستەی سەرۆکایەتی و بەجێ گەیاندنی کاروبار و بڕیارەکان.

باوەڕپێکراوی گشتی

سەرۆکایەتی ئەمینداری گشتی دەکات کە کۆمەڵەی گشتی لەسەر سپاردنی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵی دەبژێرێت و بۆی هەیە دووپاتی بکاتەوە و پێویستە کەسێکی ناسراو بێت.

ئەنجوومەنی ئابووری کۆمەڵایەتی

یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ژێر چاودێری ئەودا فەرمان دەبینێت باوەڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی سەر شانی ئەم ئەنجومەنە بەم چەشنە دەستنیشان دەکات و ئەم ئەنجومەنە بۆ دامەزراندنی جیهانێکی ئاسوودە و پێشکەوتوو هەوڵ دەدات لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و تەندروستی.

ئەنجومەنی سپاردن

ئەم ئەنجومەنە لە دوانزە ئەندام پێک دێت، ئەنجامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش لەم ئەنجومەنەدا ئەندامیان هەیە، ئەم ئەنجومەنە لەو گیر و گرفتانە دەکۆڵێتەوە کە لەو هەرێمانەوە پێدەگات کە لە سێبەری سپاردندا دەژین.

هەندێک لە دەزگا و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

یونسکۆ (UNISCO)

ناوی یونسکۆ کورتکراوەی ناوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ پەروەردە و زانست و ڕۆشنبیرییە. ئەم ڕێکخراوە یەکێکە لە ڕێکخراوە گەورەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەناوبانگترین دەزگایە لە نێو چواردە دەزگای ئەم ڕێکخراوە دەکەوێتە گۆڕەپانی (ڤۆنتنوا) لە شاری پاریس لە نزیک قوڵەی (ئیڤل) نزیکەی ١٨٦ وڵات ئەندامن لەم ڕێکخراوە و لە ساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە.
ئەمانجی ئەم ڕێکخراوە، هاریکاریکردنی گەلان لە بوارەکانی زانست و ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی مامۆستایان و ڕزگارکردن و چاککردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان و لێکۆڵینەوە و چاپکردن و بڵاوکردنەوەی چاپکراوەکان و نەهێشتنی نەخوێندەواری و دابین کردنی کەرەستەکانی خوێندن و پاراستن و بەرەوپێش بردنی و نەهێشتنی ڕوودانی جەنگ و لەناوبردنی مرۆڤ، چونکە لەم ڕووداوانە دەستکەوت و سامانەکان بەفیڕۆ دەچن و دەبێتە هۆی لاوازکردنی بنەماکانی پەروەردە و خوێندن.

یونسێف (UNISEF)

ئەم ڕێکخراوە یەکێکە لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سالی ١٩٤٦ دامەزراوە ئەم ڕێکخراوە دەستی یارمەتی دریأ دەکات بۆ ملیۆنەها منداڵ بە تایبەتی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە یارمەتیدان هەیە و ئەم ڕێکخراوە خزمەتی زۆری پێشکەش بە منداڵان کردووە چ لە ڕووی چارەسەرکردنی نەخۆشی و دەست نیشان کردنی ئەو نەخۆشیانەی تووشی منداڵ دەبن لە جیهاندا وەکو دروست کردنی مەڵبەندی چاودێری دایکایەتی و منداڵان.


سەرچاوەکان



19714 بینین