بەم خواردنانە خۆت لە هەموو کێشەیەکی گورچیلە بەدوور بگرە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-03:43:00 - کۆدی بابەت: 2455
بەم خواردنانە خۆت لە هەموو کێشەیەکی گورچیلە بەدوور بگرە

ناوه‌ڕۆك

بە‌م خواردنانە‌ خۆت لە‌ ھە‌موو كێشە‌یە‌كی گورچیلە‌ بە‌دوور بگرە‌ 

گورچیلە‌كانی مرۆڤ بە‌ یە‌كێك لە‌ بە‌شە‌ گرنگە‌كانی لە‌شی مرۆڤ دادە‌نرێت، كاری ئە‌وە‌یە‌ كە‌ لە‌شی مرۆڤ لە‌ ماددە‌ ژە‌ھراوییە‌كان ڕزگار بكات‌، لە‌ ڕێگای خاوێن كردنە‌وە‌ی خوێن، وە‌ زۆر ڕە‌فتار ھە‌یە‌ كە‌ زیان بە‌ گورچیلە‌كان دە‌گە‌یە‌نێت بێ ئە‌وە‌ی مرۆڤ ئاگاداری بێت.

دووركەوتنەوە لە هەندێك خواردن

بۆ پاراستنی گورچیلە‌كان لە‌ ھە‌ندێك خواردن دووركە‌وە‌ وە‌ ھە‌ندێك خواردن بخۆ بە‌م جۆرە‌ی خوارە‌وە‌:

  • بیبە‌ری سوور: چونكە‌ بڕێكی زۆر لە‌ ڤیتامینە‌كانی (A) و (C) ی (B) دژە‌ ئۆكسیدی تێدایە‌. 
  • سیر و پیاز: توانایە‌كی زۆریان ھە‌یە‌ لە‌ پاراستنی گورچیلە‌ لە‌ ھە‌ڵئاوسان و چارە‌سە‌ركردنیان وە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕێژە‌ی كالسیۆم.
  • سێو: ڕیشاڵی تێدایە‌، وە‌ چە‌ندین ڤیتامینی تێدایە‌، وە‌ كۆلیسترۆڵی خراپ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ لە‌ لە‌شی مرۆڤ.
  • كە‌لە‌رم: گورچیلە‌ چالاك دە‌كاتە‌وە‌ وە‌ ماددە‌ی ڕیشاڵی تێدایە‌ وە‌ ڕێژە‌یە‌كی كە‌م پۆتاسیۆمی تێدایە‌.
  • قە‌رنابیت: بڕێكی زۆر لە‌ ماددە‌ ڕیشاڵە‌كانی تێدایە‌ وە‌ چە‌ندین ڤیتامینی تێدایە‌، كە‌ ھۆكارە‌ بۆ خاوێن كردنە‌وە‌ی لە‌ش لە‌ ماددە‌ ژە‌ھراوییە‌كان.
  • خواردنە‌وە‌ی ئاو: پێویستە‌ مرۆڤ ڕۆژانە‌ بڕێكی باش ئاو بخواتە‌وە‌، كە‌متر لە‌ ٢ لیتر، بۆ دە‌ركردنی ماددە‌ ژە‌ھراوییە‌كانی لە‌ش، ئە‌مە‌ كاریگە‌ریە‌كی باشی دە‌بێت لە‌سە‌ر گورچیلە‌.

نە‌ریتە‌ خراپە‌كان كە‌ زیان دە‌گە‌یە‌نن بە‌ گورچیلە‌ 

  • چە‌ندین خواردن و خواردنە‌وە ھە‌یە‌ كە‌ زیانێكی زۆر دە‌دە‌ن لە‌ گورچیلە‌كانی مرۆڤ بێ ئە‌وە‌ی ئاگاداری بێت وە‌ك ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌:
  • خواردنە‌كانی ناو قوتوو: چونكە‌ بڕێكی زۆر لە‌ سۆدیۆمی تێدایە‌ كە‌ زیان دە‌گە‌یە‌نێ بە‌ گورچیلە‌.
  • خوێ: بێگومان زۆربە‌ی خە‌ڵك دە‌زانن كە‌ خوێ بڕێكی زۆر لە‌ ماددە‌ی سۆدیۆمی تێدایە‌ كە‌ ئە‌وە‌یش دە‌بێتە‌ ھۆی زیان گە‌یاندن بە‌ گورچیلە‌.
  • خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان: بڕێكی زۆر لە‌ ماددە‌ زیان بە‌خشە‌كانی تێدایە‌.
  • خواردنی مۆز و برۆكلی و كوارگ: نابێت بە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆر بخورێت، چونكە‌ بڕێكی زۆر لە‌ پۆتاسیۆمی تێدایە‌.
  • زۆر خواردنی شیرینی و كێك: چونكە‌ ڕێژە‌ی شە‌كر لە‌ خوێن بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌ وە‌ ئە‌مە‌ دە‌بێتە‌ زیان گە‌یاندن بە‌ گورچیلە‌كانی مرۆڤ.

چە‌ند نە‌ریتێكی خراپ

جگە‌رە‌ كێشان: جگە‌رە‌ كێش و دە‌وروبە‌رە‌كە‌ی زیان بە‌خش دە‌بن بە‌و ماددە‌ ژە‌ھراوییانە‌ی كە‌ لە‌ناو جگە‌رە‌دا ھە‌یە‌، دە‌گوازرێتە‌وە‌ بۆ سییە‌كانی مرۆڤ و پاشان بۆ خوێن، پاشان بۆ گورچیلە‌كان.

خواردنە‌وە‌ كحولییە‌كان: ئە‌مە‌ش یە‌كێكە‌ لە‌ ماددە‌ ژە‌ھراوییە‌كان كە‌ مرۆڤ خووی پێوە‌ دە‌گرێت كە‌ زیان لە‌ ھە‌موو لە‌شی مرۆڤ دە‌دات بێ جیاوازی.

راگرتنی میز: نەڕۆیشتن بۆ توالێت لە‌كاتی پێویست و درە‌نگ كردنی میز لە‌كاتی خۆیدا دە‌بۆتە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی كە‌ زیان لە‌ گورچیلە‌كان بدات.


سەرچاوەکان



975 بینین