ئەو خۆراکانەی نابێت گەرم بکرێنەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-02:24:00 - کۆدی بابەت: 2499
ئەو خۆراکانەی نابێت گەرم بکرێنەوە

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م خۆراكانە‌ نابێت ھە‌رگیز گە‌رم كە‌یتە‌وە‌

ھە‌ندێك لە‌و خۆراكانە‌ی سوودیان لێ وە‌ردە‌گرین، بە‌رگری لە‌ توشبوونی مرۆڤ لە‌ شێرپە‌نجە‌ دە‌كە‌ن، ھە‌ندێكی تریش كاریگە‌ری خراپ لە‌سە‌ر لە‌ش بە‌جێ دە‌ھێڵن و دە‌بنە‌ ھۆی سە‌رھە‌ڵدانی شێرپە‌نجە‌ لە‌ خانە‌كانی لە‌شی مرۆڤ.
لە‌ توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكیدا دە‌ركە‌وتووە‌، ھە‌ندێ خۆراك ھە‌ن، دوای ئە‌وە‌ی ژە‌مێك كە‌ڵكیان لێ وە‌ردە‌گرین ئیتر سوودی خۆیان لەدە‌ست دە‌دە‌ن و ئە‌گە‌ر بۆ ژە‌می دووە‌م گە‌رم بكرێنە‌وە‌، مە‌ترسی زۆری بۆسە‌ر تە‌ندروستی مرۆڤ ھە‌یە‌ و ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ لە‌ لە‌شی مرۆڤدا زیاد دە‌كات.

خۆراكەكان

پزیشكان ئاماژە‌ بە‌ حە‌وت خۆراك دە‌كە‌ن، دوای گە‌رمكردنە‌وە‌ی دووبارە‌یان ژە‌ھراوی دە‌بن و خانە‌كانی جە‌ستە‌ توشی مە‌ترسی شێرپە‌نجە‌ دە‌كات ئە‌م خۆراكانە‌ بریتین لە‌:

یە‌كە‌م: كە‌رە‌وز بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ھە‌ڵگری ماددە‌ی نیتراتە‌ دوای گە‌رمكردنە‌وە‌ی كاریگە‌ری نە‌رێنی بۆسە‌ر جە‌ستە‌ی مرۆڤ ھە‌یە‌.

دووە‌م: چە‌وە‌ندە‌ر بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی ھە‌ڵگری ماددە‌ی نیتراتە‌ لە‌كاتی گە‌رمكردنە‌وە‌ی دووبارە‌ ژە‌ھراوی دە‌بێت.

سێیە‌م: ھێلكە‌ی كوڵاو بە‌ گە‌رمكردنە‌وە‌ی دووبارە‌ پرۆتیناتە‌كە‌ی ئاڵگۆری بە‌سە‌ردا دێت و دە‌بێتە‌ ژە‌ھر.

چوارە‌م: قارچك بە‌ھە‌مان شێوە‌ دوای گە‌رمكردنە‌وە‌ مە‌ترسی توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ زیاد دە‌كات.

پێنجە‌م: گۆشتی سوور و گۆشتی مریشك، بە‌ھۆی پێكھاتە‌ی پرۆتینات ئاڵوگۆڕی بە‌سە‌ردادێت.

شە‌شە‌م: ماددە‌ی نیتراتی پە‌تاتە‌ كاتێ دووبارە‌ گە‌رم دە‌كرێتە‌وە‌ ئاڵوگۆڕی بە‌سە‌ردا دێت و دە‌بێتە‌ نیترێت.

حە‌وتە‌م: سپێناخ بە‌ھە‌مان شێوە‌ پێكھاتە‌كە‌ی دە‌شێوێت و دە‌بێتە‌ نیترێت و ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ سە‌رھە‌ڵدانی شێرپە‌نجە‌ زیاد دە‌كات.


سەرچاوەکان



706 بینین