پێویستە چەند کات بدەیت بە دەست شووشتن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-02:35:00 - کۆدی بابەت: 2504
پێویستە چەند کات بدەیت بە دەست شووشتن؟

ناوه‌ڕۆك

پێویستە‌ چە‌ند كات بدە‌یت بە‌ دە‌ست شووشتن؟

دە‌ست شووشتن یە‌كێكە‌ لە‌و شتانە‌ی لە‌ ژیانی ڕۆژانە‌ماندا زۆر پێویستە‌ بۆ خۆپاراستن لە‌ بە‌كتریا و ڤایرۆسە‌ زیان بە‌خشە‌كان، بە‌ڵام ئایا دە‌ست شووشتنی تە‌ندروست چە‌ندی كات پێویستە‌؟
دكتۆر جینا ڕادفۆرد، خانمە‌ پزیشكی بە‌ریتانی، باس لە‌و دە‌كات كە‌ ئایا بۆ ئە‌وە‌ی بە‌ شێوە‌یە‌كی تە‌ندروست و دڵنیایی دە‌ستمان بشۆین چە‌ند كاتی بدە‌ینێ؟
دە‌ڵێت پێویستە‌ لایە‌نی كە‌م ٤٥ چركە‌ بە‌ردە‌وام بیت لەدە‌ست شووشتن.
ئە‌و پزیشكە‌ش ئاماژە‌ بە‌وە‌ش دە‌كات، بە‌كارھێنانی سابوون و خاوێنكە‌رە‌وە‌ و نابێ پشتگوێ بخرێت، چوونكە‌ شوشتنی دە‌ستە‌كان بە‌ تە‌نیا ئاو، ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ نە‌خۆشی زیاد دە‌كات.
ھە‌روە‌ھا جینا دە‌ڵێت پێویستە‌ ڕۆژانە‌ چە‌ند جارێك دە‌ستە‌كان بشۆرین، بە‌تایبە‌تی دوای چوونە‌ تە‌والێت و پێش و دوای نان خواردن، كە‌ ئە‌وانە‌ كاتی سە‌رە‌كین دە‌ست شوشتن و بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك نابێ پشتگوێ بخرێن.
پێشتر دە‌گوترا ٢٠ چركە‌ بە‌سە‌ بۆ ئە‌وە‌ی سابوون نە‌ دە‌ستە‌كانتە‌وە‌ بێت بە‌ڵام ئە‌و پزیشكە‌ بە‌ریتانییە‌ بە‌ گوێرە‌ی ئە‌و توێژینە‌وە‌یە‌ی خۆی كردوویە‌تی بۆی دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ پێویستە‌ لایە‌نی كە‌م ٤٥ چركە‌ بە‌ردە‌وام بیت لە‌ دە‌ست شوشتن.


سەرچاوەکان



962 بینین