چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران لەکاتی بەفرباریندا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-22-09:59:00 - کۆدی بابەت: 2523
چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران لەکاتی بەفرباریندا

ناوه‌ڕۆك

چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران لەکاتی بەفرباریندا

لەکاتی باران یان بەفرباریندا، بەشێک لە شۆفێران لە ماڵەکانیان دەچنە دەرەوە بەمەبەستی بەسەربردنی کات، بەڵام پێویستە شۆفێران ڕەچاوی چەند ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بکەن.

ڕێنماییەکانی هاتۆچۆ بۆ شۆفێران

  1. کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێل بە ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبێلەکەت هەبێت، بۆ ئەوەش پێویستە لەناو شارەکاندا خێرایی لە نێوان (٣٠ بۆ ٥٠ کم) بێت لە کاتژمێرێکدا و هەروەها بۆ دەرەوەی شارەکان لە خێرایی لە (٦٠کم) لە کاتژمێرێکدا و بەپێی بارودۆخی شەقامەکان خێراییەکە زیاد یان کەمبکرێتەوە.
  2. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکەی خۆت و ئۆتۆمبێلی بەرامبەرت، چونکە توانای وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە بەفرباریندا کەمدەبێتەوە و پێویستە دوورییەک هەبێت بۆ ئەوەی تووشی پێدادان نەبیت لەگەڵ ئۆتۆمبیلێکی دیکەدا.
  3. کارکردنی ڕووناککەرەوە (گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە بارینی بەفرو بوونی تەم ڕادەی بینین کەم دەکاتەوە.
  4. دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە.
  5. بوونی سووتەمەنی پێویست لە ئەمبار (تانکی) ئۆتۆمبیلەکەدا بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی قەرەباڵغی شەقامەکاندا سووتەمەنیت لێ نەبڕێت.
  6. بوونی بەتانییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بۆ ئەوەی لە کاتی لەکارکەوتن یان حاڵەتێکی پێویستدا بۆکاری پێویست بەکاریبهێنیت.
  7. نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ (برێک) بگرێت بەڵکو پێویستە بەنەرمی و لەسەرخۆیی ئیستۆپ بگریت.
  8. سەردان نەکردنی ئەو ناوچە شاخاوییانەی کە ڕێگەی نادیارە.
  9. لەکاتی دروستبوونی هەر ڕووداوێک یان ئاستەنگێکدا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکە بە پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی ناوچەکەوە.


سەرچاوەکان



518 بینین