هەرێمی باشووری عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-21:35:00 - کۆدی بابەت: 2545
هەرێمی باشووری عێراق

ناوه‌ڕۆك

هەرێمی باشوور

سەرەتای ناونووسکردنی دانیشتووانی ئەم هەرێمە، بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکان دەگەڕێتەوە، یەکەم سەرژمێری لە ساڵی ١٨٣١ دا کرا، بە پێی ئاکامەکانی ئەم سەرژمێرییە، ژمارەی دانیشتووان چەند هەزار کەسێک دەبوون، سەرژمێری دووەم لە ساڵی ١٨٧٦دا بە ئەنجام گەیەندرا. سەرئەنجامەکەی وای نیشان دەدا، کە ژمارەی دانیشتووان دوو تا سێ هەزار کەسێک زیاد کردووە.

یەکەم سەرژمێر لە هەرێمی باشووردا، لە ساڵی ١٩٢٧ی زایینیدا بوو، لەو کاتەوە تاکوو ئەمڕۆ، شەش جاری دیکە سەرژمێریی گشتی کراوە. بڕیاریش دراوە کە هەر ١٠ ساڵ جارێ، دووبارە بکرێتەوە، بڕیارەکەش بە شێوەیەکی گشتی پەیڕەو کراوە، جگە لەسەرژمێری گشتی پێنجەم نەبێت، کە دەبوایە لە ساڵی ١٩٦٧دا بەئەنجام بگەیەندرایە، بەڵام لەبەر هەندێک هۆی ڕامیاری، سەربازی، بە تایبەتی بۆ هۆی هەڵگیرسانیدنی شۆڕشی ١١ سێپتەمبەر لە ساڵی ١٩٦١ و دامەزراندی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، نەتوانراوە بە تەواوی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمەکە دیاری بکرێت، پێکهاتەی نەتەوەی دانیشتووان دەسنیشانبکرێت، لەبەر ئەوەی سەرژمێرییەکەیان دوو ساڵ پێش خست، واتا لە ساڵی ١٩٦٥دا ئەنجامیان دا،

ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی باشووری کوردستان، لە شەت ساڵی ڕابردوودا (١٩٢٧ – ١٩٨٧)، ٣ ملیۆن و ٦١٥ هەزار کەسی زیادکردووە، تێکڕای زیاد بوونی ساڵانەش ٢.٩ بوو، کە ڕێژەیەکی زۆرە، گومانی تییدا نییە ئەم ڕێژەیە زۆرتر ئەبوو، ئەگەر بهاتایە ڕەوشی ڕامیاری هێمن بووایە، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان دەربەدەر و ئاوارەی دەرەوە نەکرانایە و بۆ عێراق نەگوازرانایەتەوە و بێسەروبەر نەکرانایە، خەڵکی بە کۆمەڵ نەکوژرانایە و چەکی کیمیاوی دژی دانیشتووان بەکار نەهاتایە.

دانیشتووانی موسڵ، زیاتر لە دانیشتووانی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی باشوور زیاد دەکەن، ژمارەی زیادبوونی ڕووت لە پارێزگاکەدا، لە نێوان ساڵانی (١٩٧٧ – ١٩٨٧) دا ٤٠١ هەزار کەس بوو، ئەم ژمارەیە ٩.٥ کەڕەت، لە چاو ژمارەی زیادبوونی دانیشووانی پارێزگای دهۆکدا زیاترە (٤٢ هەزار کەس) و ٣.٨ کەڕەت لە ژمارەی دانیشتووانی کەرکوک زیاترەو نزیکەی دوو کەڕەتیش لە چاو هەولێر و سلێمانیدا زیاتر بوو. هۆکەشی دیسانەوە بۆ پێشکەوتنی ئاستی پیشەسازی دەگەڕێتەوە، جگە لەوەی پارێزگای موسڵ، بە ناوەندێکی گەورەی خوێندن و بازرگانی و ڕێگای هاتوچۆ دادەنرێت و لە ڕووی جوگرافییەوە شوێنێکی گرنگی هەیە، سافی ڕەوکردنی دەرەوەشی بەرزە

 


سەرچاوەکان



660 بینین