کتێبی شەکراو هاوسەرگیری بەختەوەر

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-24-21:06:00 - کۆدی بابەت: 2618
کتێبی شەکراو هاوسەرگیری بەختەوەر

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی كتێب

ناوی كتێب: شەکراو هاوسەرگیری بەختەوەر
نوسینی : وەهبی وەقاس ئۆغڵۆو
وەرگێرانی : ڕەنگین قادر
ناوەند: ڕێنوێن

كورتەیەك لە كتێبەكە

کتێبی شەکراو هاوسەرگیری بەختەوەر بەرەکەتی گفتوگۆیەکە کەلەنێوان نوسەرەو چەند هاورێیەکی هاتوەتە بەرهەم لەم بەر هەمەدا هەوڵدراوە (هاوسەرگیری، بەختەوەری خێزان، لێک تێگەشتن، وابەستەیی و پێکەوە ژیانی پڕ لە خۆشەویستی بەدرێژای تەمەن ) بۆخوێنەر پوخت بکرێتەوە.
ئەم کتێبە ڕێپیشان دەرە بۆ ئەوانەی کە لە داهاتودا هاوسەرگیری دەکەن ، ڕێنمونیەکە بۆ ئەوانەی کەلەسەر هاوسەرگیری کردنن ، بۆ هاوسەرە کۆنەکانیش نوێ بوونەوەو زاخاو دانێک بێت .

ناوئاخنی کتێبەکە بیتیە لەڕوون کردنەوە و گرنگی هاوسەرگیری بە ئایەتەکانی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا (دروودی خوای لێبێت) ئەو ڕێگایانەی کە دەچێت بۆ مارەبرین  هەڵبژاردنی هاوسەر ، هاوسەرگیری فیداکاری، ڕێگاکانی لێک تێگەشتن و پێکەوە گونجان، ڕێگای بەختەوەر بوون، هەڵسوکەوت و مامەڵەی پێغەمبەر بەرامبەر بەهاوسەرکانی، ئەرکی سەر شانی هاوسەر بەرامبەر بەیەک.


سەرچاوەکان



2689 بینین