پیکەی(2014) - PK

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-16:00:00 - کۆدی بابەت: 2654
پیکەی(2014) - PK

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

بوونەوەرێکی بیانی (پیکەی - عامرخان) لە هەسارەیەکی جیاواز بۆ توێژینەوە دێتە سەرزەوی بەهۆی دەفرە فڕیوەکان، کە دەگاتە سەرزەوی یەکەم مرۆڤی سەرزەوی دەبینێت و مرۆڤەکە مەدالیای پیکەی دەدزێت بەمەش پیکەی بۆماوەیەکی درێژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە.
 
پیکەی فیلمێکی کۆمێدیە و بەرهەمی هندستانە، لەڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە عامر خان و ئەنوشکا شارما ڕۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکە دەبینن، فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگی هیندی ڕاجکومار هیرانی کاری دەرهێنانی بۆکراوە وە کاری نووسین لەلایەن ڕاجکومار هیرانی و ئەبهیجەت جۆشی کراوە.
 
هەریەکە لە ڤیندۆد چۆپڕا پرۆدەکشن و ڕاجکومار هیرانی فیلمز کاری بڵاوکردنەوەی بۆکراوە.فیلمی پیکەی پڕداهاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمایی هیند (بۆلیوود)، فیلمەكە باس لە بوونەوەرێكی ئاسمانی دەكا كە دێتە زەوی بۆ لێكۆڵینەوە، بەڵام دوایی تووشی كێشە دەبێت و دەبێتە هاوڕێی پەیامنێرێكی تیڤی و شتێكی بۆ بەدەر دەكەوێ بە ناوی "ئایین".
 
داهاتی فیلمەکە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لەبەرامبەر ٦٤٧ کۆڕ هیندی.

چیرۆکی دوورودرێژ

بوونەوەرێکی بیانیی (پیکەی - عامرخان) لە ھەسارەیەکی جیاواز بۆ توێژینەوە دێتە سەرزەوی بەھۆی دەفرە فڕیوەکان.کە دەگاتە سەرزەوی یەکەم مرۆڤی سەرزەوی دەبینێت و مرۆڤەکە مێدالیای پیکەی دەدزێت بەمەش پیکەی بۆماوەیەکی درێژ لەسەر زەوی دەمێنێتەوە ، بەھۆی ئەو مێدالیایەوە پیکەی دەیتوانی پەیام و توێژینەوەکانی بنێرێت بۆ ھەسارەکەی بەڵام لەکاتی دزرانی ئامێرەکە پیکەی نەدەیتوانی پەیامەکانی بنێرێت وە نەشی دەتوانی بگەڕێتەوە سەر ھەسارەکەی خۆی.دوای ئەو ڕووداوە پیکەی دەگەڕێت بە دوای جل چوونکە لە ھەسارەکەی ئەوان جلوبەرگ لەبەر ناکرێت واتە بەڕووتین.دواتر پیکەی تووشی ڕووداوی ھاتووچۆ دەبێت دوای ئەوەی خۆی بە ئوتوومبێلی کۆمەڵەیەکی میوزیک دەکێشێ دواتر سەرۆکی کۆمەڵەکە (سانجای دووت) پیکەی لەگەڵ خۆی دەباتە گوندەکەی و لەوێ پیکەی بە ھۆی توانای دەستگرتنی ھەر کەسێک دەتوانێت زمانی ھیندی فێربێت بەڵام کەس دەستی ئەو ناگرێت چ پیاو چ ژن بۆیە سانجای دووت سەرۆکگرووپی میوزیکەکە ئەو دەباتە یانەی شەوانە و لەوێ شەو تا بەیانی دەستی ژنێک دەگرێت و فێری زمانی ھیندییەکان دەبێت و بەمەش پیکەی فێری زمانی کەسەکان دەبێت. دواتر پیکەی دەچێتە شاری دلھی بۆئەوەی بە پۆلیسەکان بڵێت کە مێدالیا گرانبەھاکەی دزراوە ، لەوێ پۆلیس گرنگی بە قسەکانی پیکەی نادەن و وێڵی دەکەن. ئینجا پیکەی دەکەوێتە دوای خەڵک و پرسیاریان لێدەکات کە چۆن بتوانێت مێدالیا گرنگەکەی بدۆزێتەوە ، ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن تەنیا خودا دەتوانێت مێدالیاکەت بدۆزێتەوە یان تەنیا ئەو دەزانێت لە ئەو مێدالیای لە کوێیە؟.بەم قسەیە پیکەی باوەڕێکی تەواو پەیدا دەکات بۆیە پەنا دەباتە گشت ئاینەکان و ھەموو داواکاری و فرمانە جیاوازەکان لە گشت ئاینەکان جێبەجێ دەکات لەپێناو گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی وە پیکەی ئاگاداری و پۆستەر چاپدەکات بۆ ئەوەی خودا بدۆزێتەوە تاکوو داوای گەڕاندنەوەی مێدالیاکەی لێبکات. بەر لەھەموو ئەو ڕووداوانە فیلمەکە لە وڵاتی بەلجیکا چەند گرتەکی گیراوە کە باس لەپەیوەندی خۆشەویستی نێوان کچە ھیندییەک و کوڕە پاکستانییەک دەکات کە جاگو (ئەنوشکا شارما) و سەرفراز یوسف (سوشانت سینگ) بەڵام بەھۆی ناڕازیبوونی دایکوباوکی کچەکە و بەھۆی قسەکانی پیاوێکی ئاینی ساختەوە ئەو پەیوەندییە تێکدەچێت..دوای توێژینەوە و دەستنەکەوتنی مێدالیاکەی بەو شێوەیە پیکەی بێئوومێد دەبێت ، دواتر پیکەی بیرۆکەی بۆ دێت بۆ ئەوەی ڕای خەڵکی بگۆڕێت لەسەر ئاینە ساختەکان و پیاوە ئاینییە ساختەکان و لەکۆتایی فیلمەکە پیکەی لەو بیرۆکەیەدا سەرکەوتوو دەبێت. بە بردنەوەی لەپیاوە ئاینییە ساختەکە لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کە ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکار جاگوو پێشکەشی دەکات.فیلمەکە کۆتایی دێت بە گەڕانەوەی پیکەی بۆ ھەسارەکەی ئەمەش دوای ئەوە لە پڕۆگرامە تەلەفزیۆنەکە مێدالیاکەی بەدەستدەھێنێتەوە کە پیاوە ئاینییە خراپەکە لە دزەکەی کڕیبۆوە! لەدوایین دیمەنی فیلمەکە پیکەی دەگەڕێتەوە سەرزەوی و چەند کەسێکی ھاوشێوەی خۆشی دەھێنێت کە یەکێک لەوان ئەکتەری ناسراوی ھیند ڕانبیر کاپوورە.
 

دەرهێنەر

ڕاجکۆمار هیرانی

نووسەرەكان

ڕاجکۆمار هیرانی, ئەبهیجیت جۆشی

ئەكتەرەكان

عامر خان,ئانوشکا شارما, سوشانت سینگ

كات

153 خولەك

تێچوو

$13,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

17/12/2014


سەرچاوەکان



901 بینین