یانەی شەڕ(1999) - Fight Club

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-18:00:00 - کۆدی بابەت: 2678
یانەی شەڕ(1999) - Fight Club

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

ئیدوارد تووشی پەستانی دەروونی زۆر دێت تاکو حاڵی دەگاتە ئەوەی کە ناتوانێت بخەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر، بەڵام ئاسوودەی دەدۆزێتەوە لە دانیشتنەکانی چارەسەری دەروونی لەگەڵ چەند کەسێکی تر، دواتر ئیدوارد کەسێك دەناسێت (تایلەر دێردن) و پێکەوە یانەی شەڕکردن دادەمەزرێنن کەوا کەسانێکی بێئومێدی زۆر ڕادەکێشێت، کە هەڵدەستن بە بەتاڵکردنەوەی وزەی توڕەییان و ڕقیان بۆ جیهان بە‌شەڕکردن. (یانەی شەڕ-Fight Club) فیلمێکی دراما و هەستبزوێنەو لە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن دەیڤد فینچەر کاری دەرهێنانی بۆ کراوە وە چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی (Fight Club) وەرگیراوە کە لەساڵی ١٩٩٦ لەلایەن چەک پالاهنەک نووسراوەتەوە.وە هەردوو ئەکتەری گەورەی سینەما براد پیت و ئێدوارد نۆڕتن بەشداریان لە کاستی فیلمەکە کردوە.وە هەروەها سیناریۆی فیلمەکە جیم ئەلس نووسراوەتەوە.وە هەروەها ئاوازی فیلمەکە لەلایەن برایانی دەست دانراوە.وە فیلمەکە لە بەرواری١٥\١٠\١٩٩٩ لە سینەماکانی جیهان پەخشکرا و توانی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتوە ئەمەش لە کاتێکدا بوودجەکەی ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو کە لەچاو بوودجەکەیەوە داهاتێکی باشی بەدەستنەهێناوە کە ئێدوارد نۆڕتن هۆکاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ بەشی مارکێتینگ فیلمەکە.وە فیلمەکە براوەی ١١ خەڵات بووە و پاڵێوراوە ٣٧ خەڵات جۆراوجۆر و خەڵاتێکی ئۆسکار بووە، وە فیلمەکە لە ماڵپەڕی (imdb) توانویەتی رەیتینگی ٨.٨ بهێنێت لە کۆی ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دەنگ و بەمەش پلەی ١١ی گرتووە لە ڕیزبەندی ٢٥٠ باشترین فیلم بەپێی ماڵپەڕی (imdb). وە فیلمەکە بەپێی دەنگی ٣٥ لە ڕەخنەگرانی مێتاسکۆر لە سەدا ٦٦ی هێناوە.

دەرهێنەر

دەیڤد فینچەر

نووسەرەكان

Chuck Palahniuk,Jim Uhls

ئەكتەرەكان

ئیدوار نۆرتن,بڕاد پیت,هێلینا بۆنهام

كات

139 خولەك

تێچوو

$63,000,000

بەرواری بڵاوکردنەوە

14/10/1999


سەرچاوەکان



500 بینین