کێ ئۆتۆمبێلی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-22:14:00 - کۆدی بابەت: 2686
کێ ئۆتۆمبێلی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ ئۆتۆمبێلی داهێنا؟

بە پێچەوانەی زۆر داهێنانە گەورەکانی ترەوە، هیچ کەسێک ناتوانێت فەزڵی داهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ خۆی قۆرخ بکات. ئەو پێشکەوتنەی ئەمڕۆ لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا دەیبینین، ئەنجامی بەشداری کردنی بیرۆکەی زۆر کەسی مەزنە بە درێژایی دەیان ساڵ.
لە لایەنە زانستییەکەوە لە ساڵی ١٧٦٩ کەسێکی فەڕەنسی بە ناوی ''نیکۆلاس کوگنوت'' یەکەم کەس بوو گالیسکەیەکی دروست کرد و مەکینەیەکی خستە سەری و خۆی بۆ خۆی ئیشی دەکرد، گالیسکەکەش بریتی بوو لە گالیسکەیەکی زۆر قورس کە بە سێ تایە و مەکینەیەکی هەڵم و گەرمکەرێکی زۆر گەورەوە ئیشی دەکرد، لە کاتژمێرێکیشدا دەیتوانی تەنیا سێ میل بڕوات، هەر پانزە میل جارێکیش دەبوایە بەنزینی تێ بکردایە.
لە ساڵی ١٧٨٩دا ''ئۆلیڤەر ئیڤانس''ی ئەمریکی توانی یەکەمین دەستا وێردی داهێنان بەدەست بێنێت بۆ ئەو گالیسکەیەی کە دروستی کردبوو، بریتی بوو لە گالیسکەیەکی چوار تایەیی، لە دواوە تایەیەکی هەبوو سەوڵی لێدەدا، بە جۆرێک کە دەیتوانی لە ناو وشکانیدا ڕێ بکات. قورسییەکەشی ١٩ تەن بوو.
تا هەشتا ساڵ دوای ئەوە خەڵکی تر هەبوون خەریکی تاقی کردنەوە بوون بۆ پێش خستنی گالیسکەکە، بەڵام زۆر سەرکەوتوو نەبوون، تا لە هەشتاکانی سەدەی نۆزدەهەمدا دوو داهێنان کرا، کە ئەنجامەکەی ئەم ئۆتۆمبێلانەی لێ کەوتەوە ئەمڕۆ دەیبینین، یەکێکیان داهێنانی مەکینەیەک بوو لە ناوەوە دەسوتا، دووەمیشیان تایەی پڕ لە هەوای پەستاو بوو.
یەکەمین ئۆتۆمبێل کە بە بەنزین ئیسی کردبێت لە ساڵی ١٨٨٧ دا بوو پیاوێکی ئەڵمانی دروست کرد بە ناوی گوتلیپ دیلەر.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەردوو برا ''فرانک و شارلز یوریا'' توانیان یەکەمین ئۆتۆمبێل دروست بکەن کە بە پترۆڵ ئیش بکات لە ساڵی ١٨٩٢ یان ١٨٩٣ دا بوو، پێیان دەوت ''گالیسکەی ئەسپی بێ ئەسپ''، لە ڕآستیدا هەرچەند دوای ئەوە ئۆتۆمبێل دروست کرا دوای ئۆتۆمبێلەکەی هەردوو برا، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهێنرا لە هەندێک شتی سادە نەبێت.
گرنگی دان بە ئۆتۆمبێل دروست نەبوو تاوەکو خێرا نەکرایەوە، هەرزوو دەرکەوت بۆ ئەوانەی ئۆتۆمبێل دروست دەکەن، ئەو پچمە سەرەتاییانەی ئۆتۆمبێل شیاو نییە و وردە وردە گۆڕانکاری و پێشخستنی بەسەردا کرا تا گەیشتە ئەمڕۆ.
مەکینەکەشی لە ژێر کورسییەکانەوە گوازرایەوە بۆ بەشی پێشەوەی و تایە لاوازە پاسکیلیەکانیشی گۆڕدرا بۆ تایەی بەهێز، شوێنی شۆفێریش جوانتر کرایەوە و لە کۆتاییدا ئاسن لە جێگەی تەختە دار بەکارهێنرا لە دروست کردنی ئۆتۆمبێلدا بۆ ئەوەی لاشەکەی بەهێز بێت.
دوای ئەمانە هەموو ئۆتۆمبێلی نوێ بوو بە واقعێک.


سەرچاوەکان



1382 بینین