بە‌چی ژە‌هراوی دە‌بیت و چۆن خۆت ڕزگار دە‌کە‌یت؟ 

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-27-20:06:00 - کۆدی بابەت: 2721
بە‌چی ژە‌هراوی دە‌بیت و چۆن خۆت ڕزگار دە‌کە‌یت؟ 

ناوه‌ڕۆك

بە‌ چی ژە‌ھراوی دە‌بیت و چۆن خۆت ڕزگارت دە‌كە‌یت؟ 

بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستی دە‌ركە‌وتووە‌ خواردن و خواردنە‌وە‌ لە‌ درە‌نگی شە‌ودا، دە‌بێتە‌ ھۆی ژە‌ھراوی بوونی جە‌ستە‌ی مرۆڤ و زیانی بۆ ‌ مێشكیش دە‌بێت.
وە‌ك لە‌ ماڵپە‌ڕی mbc دا ھاتووە‌، بە‌پی توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستی بە‌شێوە‌یە‌كی جێبە‌جێكاری لە‌سە‌ر چە‌ندین كە‌س ئە‌نجام دراوە‌، دە‌ركە‌ووتە‌وە‌ خواردنی خۆراك لە‌ درە‌نگی شە‌ودا، دە‌بێتە‌ ھۆی ژە‌ھراویبوونی جە‌ستە‌ی مرۆڤ و زیانی بۆ مێشكیش دە‌بێت.
لە‌و توێژینە‌وە‌یە‌دا ھاتووە‌، مە‌ترسی تە‌نیا لە‌سە‌ر ئە‌و كە‌سانە‌ نییە‌ كە‌ ژە‌مە‌ خواردنی شە‌وانیان زۆر درە‌نگە‌، بە‌ڵكو لە‌سە‌ر ئە‌و كە‌سانە‌شە‌ كە‌ لە‌ كارە‌كانیان بە‌ بە‌ردە‌وام شت دە‌خۆن و كارە‌كانیان شە‌وانە، واتە‌ ئە‌و كارانە‌ی فوول تایمی ھە‌یە‌، كە‌ دوای دوازدە‌ی شە‌ویش تا بە‌یانی ھە‌ندێك كارمە‌ند پێویستە‌ كار بكە‌ن و لە‌ كارگە‌كان بمێننە‌وە‌، لە‌و كاتە‌شدا زۆربە‌ی كات شت دە‌خۆن.
دكتۆر كریستۆفە‌ر كۆلیۆل كە‌ مامۆستای وانە‌ی زانستە‌ دە‌روونیە‌كانە‌ لە‌ زانكۆی كالیفۆرنیا و یە‌كێك بووە‌ لە‌ ئە‌ندامانی ئە‌و توێژینە‌وە‌یە‌ دە‌ڵێت: خواردنی خۆراك بە‌ شە‌وان تایبە‌ت دوای ژە‌می كۆتایی شە‌و، زیانێكی زۆری بۆ جە‌ستە‌ی مرۆڤ ھە‌یە‌ و زۆر جار دە‌بێتە‌ ھۆی ژە‌ھراویبوون و زیان بە‌ مێشكیشی دە‌گە‌یە‌نێت.
ھە‌روە‌ھا ئە‌و كارمە‌ندانە‌ی دوای دوازدە‌ی شە‌و پێویستە‌ كار بكە‌ن و نە‌خە‌ون نانیش دە‌خۆن، دە‌بێ زۆر ئاگاداری تە‌ندروستی خۆیان بن، چونكە‌ ئە‌مە‌ خراپترین جۆری كاركردنە‌.
ئێستە‌ كە‌ لە‌ وە‌رزی زستانداین شە‌و درێژە‌ و ڕۆژ كورتە‌ ‌، باشتر وایە‌ زیاتر ئاگاداری ئە‌و خاڵە‌ بین و خۆمان لە‌ خواردنی خۆراك بە‌ درە‌نگی شە‌و بپارێزین، چونكە‌ زیانی بۆ جە‌ستە‌مان ھە‌یە‌ و ژە‌ھراوی دە‌كات.


سەرچاوەکان



741 بینین