چۆن خۆت لە‌سە‌ر وە‌رزش کردن ڕادەهێنیت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-10:36:00 - کۆدی بابەت: 2729
چۆن خۆت لە‌سە‌ر وە‌رزش کردن ڕادەهێنیت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن خۆت لە‌سە‌ر وە‌رزش كردن ڕادێنیت؟

ھە‌موومان كۆكین لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی وە‌رزش كردن شتێكی باشە‌ و تە‌ندروستی مرۆڤ پێوە‌ی بە‌ندە‌، بە‌ڵام بە‌شێكمان پێوە‌ی پابە‌ند نابین و بە‌ڕێكی ئە‌نجامی نادە‌ین، ھۆكارە‌كە‌شی بۆ ڕانە‌ھاتنی لە‌شمان لە‌سە‌ر وە‌رزشكردن دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌.
لە‌شی مرۆڤ لە‌سە‌ر شتێك ڕابێت دە‌بێتە‌ خوو و شتێكی ڕۆژانە‌، بۆیە‌ كە‌سێك لە‌سە‌ر نە‌جوڵانە‌وە‌ و وە‌رزش نە‌كردن ڕاھاتبێت بە‌ زە‌حمە‌ت دە‌توانێت ئە‌نجامی بدات یان لە‌سە‌ری بە‌ردە‌وام بێت، بۆیە‌ ئە‌گە‌ر ماوە‌یە‌ك پاڵە‌پە‌ستۆ بخە‌یتە‌ سە‌ر خۆت ئە‌وە‌ ئە‌ویش دە‌بێتە‌ خوو و لە‌سە‌ری ڕادێیت.
بە‌پێی ڕاپۆرتێكی ماڵپە‌ڕی «زە‌ ئە‌كتیڤ تایمز» چە‌ند فێڵێك ھەیە‌ كە‌ دە‌توانی لە‌ ڕێگە‌یانە‌وە‌ خۆت لە‌سە‌ر وە‌رزشكردن ڕابێنیت لە‌وانە‌:

ــ نوێكاری بكە‌ لە‌ وە‌رزش، واتە‌ بێجگە‌ لە‌ ئە‌نجامدانی وە‌رزشی ئاسایی ڕۆژانە‌ ھە‌وڵ بدە‌ مە‌لە‌وانی بكە‌یت یان قورسایی بە‌رز بكە‌تیە‌وە‌ یان پاسكیل لێخوڕیت یان یاری تۆپی پێ یان سە‌بە‌تە‌ بكە‌یت كە‌ بێجگە‌ لە‌ وە‌رزش چێژی تایبە‌تی خۆیان ھە‌یە‌.

ــ ھە‌وڵدە‌ شوێنی وە‌رزشكردنە‌كە‌ بگۆڕیت و جلی وا لە‌بە‌ر كە‌ تیایدا بحە‌سێیتە‌وە‌ و با وە‌رزشكردنت لە‌ كاتێكی دیاریكراو ھە‌موو ڕۆژ بێت.

ــ بە‌ كۆمە‌ڵ وە‌رزش بكە‌ن، ئە‌گە‌ر كە‌سێك یان زیاتر لە‌ ھاوڕێكانت لە‌گە‌ڵدا بێت ئە‌وە‌ وە‌رزشكردنت باشتر دە‌بێت و ھاندانی زیاتری تیادا دە‌بێت.

ــ بە‌ر لە‌ وە‌رزش ڕاھێنانی خۆ گە‌رمكردن بكە‌ كە‌ سووڕی خوێنت چالاكتر دە‌كات و ماسولكە‌كانت بۆ وە‌رزشكردن ئامادە‌ دە‌كات، لە‌ كۆتاشدا ماوە‌یە‌ك حە‌سانە‌وە‌ بە‌خۆت بدە‌.
ــ خواردنی تە‌واو پێویست و ھە‌مە‌جۆر بخۆ، چونك لە‌شت پێوستی بە‌ وزە‌ی پێویستە‌ بۆ وە‌رزشكردن، ھە‌روە‌ھا ڕۆژانە‌‌ بڕێكی باش لە‌ ئاو بخۆرە‌وە‌ كە‌ لە‌ سێ لیتر كە‌متر نە‌بێت.


سەرچاوەکان



2070 بینین