هۆیەکانی جەنگی ڤێتنام چی بوون؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-21:46:00 - کۆدی بابەت: 2741
هۆیەکانی جەنگی ڤێتنام چی بوون؟

ناوه‌ڕۆك

هۆیەکانی جەنگی ڤێتنام چی بوون؟

هۆیەکانی جەنگی ڤێتنام دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی داگیرکاری فەڕەنسی کە لە پەیمان نامەی تینستسین ی ئایاری ١٨٨٥ دا مۆر کرا.
لە ساڵی ١٩٤٦ـوە وشەی ڤێتنام لە ڕۆژئاوادا، بەکارهێنانی کەوتە ناو خەڵکەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی هندی چینی، کە لە باکوورەوە لە سنوری چینەوە تا دەلتای ڕوباری میکۆنگ و لە باشوور درێژ دەبێتەوە.
حوکمی داگیرکەری فەڕەنسی ناڕەزاییەکی زۆری لای گەلی ڤێتنام و حزبی شیوعی بەشی هیندی چینی کە (هۆ شی مەن)ـە لە ساڵی ١٩٣٠ دا دایمەزراند دروست کردبوو. لە ماوەی جەنگی دووەمی جیهانیدا یابانییەکان و فەڕەنسییەکان، پێکەوە کاریان کردن بۆ کپ کردنەوەی شۆڕش. بەڵام لە ساڵی ١٩٤٥ دا هۆشی مەن (یەکگرتنی ڤێتنام) ی دامەزران بۆ پەرەپێدانی خەبات لە پێناو سەربەخۆییدا. ئەم یەکگرتوییە بە شێوەیەکی گشتی بە ناوی (فێت منە) ناسرا. کە دوای خۆ بەدەستەوە دانی یابان لە جەنگدا، دەستی گرتە سەر شاری هانۆی دا لە باکوور.
لە ساڵی ١٩٤٦ بۆ ١٩٥٤ فەڕەنسییەکان دژی ئەو سەربەخۆییە جەنگین، ئەمەش وای کرد کە (هۆ شی مەنە) سەرکردایەتی جەنگێکی پارتیزانی بکات لە دژیان، لە جەنگی (هندی چینی یەکەم)ـدا کە بە سەرکەوتنی ڤێتنامییەکان کۆتایی هات لە جەنگ (بیان فۆ)دا لە ٧-ئایار-١٩٥٤ دا.
لە کۆنگرەیەکی نێو دەوڵەتیدا کە لە ١٢-تەموز-١٩٥٤ دا بەسترا دان نرا بەو سەرکەوتنەدا، و بەپێی ڕێککەوتن نامەیەک بۆ ماوەیەکی کاتی ڤێتنام دابەش کرا، بۆ باکوور کە شیوعیەکان حوکمی بکەن و باشوریش ئەمریکیەکان پشتگیری بکەن. ئەم کۆنرەیە بە سەرۆکایەتی هاوبەشی بەڕیتانیا، ڕوسیا بەسترا، چین و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ڕۆڵی سەرەکییان تێدا بینی. چالاکی شۆڕشگێڕانی باشو لە لایەنگرانی شیوعیەت وای کرد. ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەشداری لە جەنگی دووەمی ڤێتنام دا بکات لە (١٩٦٥ بۆ ١٩٧٥) کە زەرەر و زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی لێ کەوتەوە.
لە ساڵی ١٩٧٣ دا بۆ ماوەیەکی کورت جەنگ وەستێنرا بەپێی ڕێککەوتن نامەیەک کە لە ٢٧-کانونی دووەمی ئەو ساڵەدا مۆر کرا و هێزەکانی ئەمریکا پاشەکشەیان کرد. بەڵام هەر زوو جەنگ دەستی پێ کردەوە و تا لە ساڵی ١٩٧٥ دا حکومەتی ڤێتنامی باشور ڕووخا لە ٢٠ نیساندا و ڕژێمێکی شیوعی شوێنی گرتەوە.
لە ساڵی ١٩٧٦ دا هەردوو بەشی ڤێتنام یەکیان گرت بە ناوی کۆماری ڤێتنامی سۆشیالیست.


سەرچاوەکان



1281 بینین