بۆچی تووشی مێروولانە دەبین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-01-00:33:00 - کۆدی بابەت: 2745
بۆچی تووشی مێروولانە دەبین؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی تووشی مێروولانە دەبین؟

(تەزین) هەست کردنە بە چز دان کە مرۆڤ لە هەردوو دەست یان قاچیدا هەستی پێ دەکات. دوای ئەوەی خوێن بۆ ماوەیەک نەگەیشتن بەو ئەندامانە جارێکی تر پێیاندا دەڕوات. هەستێکە کە ئینگلیزەکان لە باسکردنیدا دەڵێن (وەکو ئەوە وایە دەرزی ئاژەن بکرێیت).
بۆ نموونە کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ قاچ دەخەیتە سەر قاچ و دوای ئەوە هەوڵی وەستان دەدەین، هەست دەکەین قاچمان تووشی ئیفلیجییەک بووە. کاتێک دووبارە خوێن پێیدا دەچێتەوە هەست بە سڕبوون دەکەین.

ئایا دەزانن بۆچی تووشی سڕ بوون دەبین؟

ئێمە دەزانین خوێن بە ئازادی بە ناو دەمارەکانی لەشماندا ڕێدەکات، وەکو چۆن ئاو بە ئازادی بە ناو بۆریەکدا دەڕوات. بیهێننە پێش چاوی خۆتان چی ڕوودەدات ئەگەر بۆریەکە بچەمێتەوە! بێگومان ئاوەکە بە دڵۆپە دێتە خوارەوە.
گرنگترین ئیشی خوێن کە بە ناو دەمارەکانی لەشدا تێدەپەڕێت لابردنی پاشەڕۆ ژەهراوییەکانە لە هەموو ئەندامە جیاوازەکانی لەشدا.
ئەگەر خوێن ڕێی نەکرد. ئەو پاشماوانە کۆدەبنەوە و خانەکانی دەمارەکان لە کاری خۆیان دەکەون. کە گواستنەوەی نامەکان لە قاچەوە بۆ مێشک. بۆیە کاتێک قاچمان ڕادەکێشین جارێکی تر خوێن بە دەمارەکاندا دەڕۆن و ئەو مێرولانە کردنەمان بۆ دروست دەکات.


سەرچاوەکان



536 بینین