قەرەج لە کوێوە هاتوون؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-01-01:54:00 - کۆدی بابەت: 2757
قەرەج لە کوێوە هاتوون؟

ناوه‌ڕۆك

قەرەج لە کوێوە هاتوون؟

قەرەج خەڵکێکی  گەڕۆکن، بە هەمیشەیی لە شوێنێکدا نیشتەجێ نین و دەشێت لە هەرچی شوێنێکی دونیادا ببینرێن.
کەس بنەچەکەیان نازانێت، بەلام باوەڕ وایە لە هندەوە هاتبن. سەرەتای دروست بوونیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەهەمی زاینی، ئاماژەیەک هەیە، کە کۆمەڵێکی دیاری کراو لە خەڵکی. لە هندەوە هاتبن بۆ ئێران لە سەدەی نۆهەمدا و لەوێیشەوە، بووبنە دوو بەشەوە.
کۆمەڵێکیان بە باشووری ڕۆژ ئاوادا واتە میسر و باکوری ئەفریقیادا ڕۆیشتبن و کۆمەڵی دووەمیش بەرەو باکور لە سەدەی پانزە و شانزەدا گەیشتبنە باشوری ئەوروپا.
ئینگلیزەکان بڕوایان وایە قەرەجەکان لە میسرەوە هاتبن. دوای ئەوەش کۆمەڵێکیان کۆچیان کردبێت بۆ ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و گەیشتبنە سوید و فنلەندە.
زمانی قەرەچ پێی دەوترێت (ڕۆمانی). کە لە سەنسکریتی دەچێت، دوای چەندین سەدە لە گەڕۆکی، زمانیان بووبنە تێکەڵەیەک لە وشەی وەرگیراو لە زمانی ئەو وڵاتانەی تیایدا ژیاون. لەبەر ئەوەی خەڵکێکی جیاواز بوونە خەڵکی لێیان ترساوە و خۆشیان نەویستون.
قەرەج لەسەر چەند پیشەیەک دەژین، هەندێکیان لە دار شت دروست دەکەن، کۆمەڵێکی تریان قاپ و قاچاخ چاک دەکەنەوە و بەشێکیشیان خوێندنەوەی بەختیان کردۆتە پیشەی خۆیان. لە بەریتانیاش زۆر لە قەرەجەکان خەریکی بازرگانی ئەسپن.
هەندێکی تریان گۆرانی بێژ و کەمانچەژەنی زۆر چاکن. قەرەجەکانی ئیسپانیاش بە سەمای فلامینگۆ بەناوبانگن. لە یۆگۆساڤیاشدا زۆر لە قەرەجەکان لە دروست کردنی باروتی تفەنگدا پسپۆڕن.
زۆریشیان خەریکی سواڵ کردنن، ژنەکانیان لە پیاوەکانیان زیاتر خەریکی پارە پەیدا کردنن.


سەرچاوەکان



2108 بینین