ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆما بۆچی ڕووخا؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-03:35:00 - کۆدی بابەت: 2774
ئیمپڕاتۆریەتی ڕۆما بۆچی ڕووخا؟

ناوه‌ڕۆك

ئیمپراتۆریەتی ڕۆما بۆچی ڕووخا؟

بە درێژایی زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ ئیمپراتۆریەتی ڕۆمان دەسەڵاتی هەبوو بەسەر زۆربەی ئەوروپا و هەموو ئەو وڵاتانەی کەوتبوونە دەوروبەری دەریای سپی ناوەڕاستەوە. ڕۆمانییەکان لە ئیتاڵیای پایتەختیانەوە حوکمی وڵاتانی وەکو بەریتانیا، فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، پورتوگال، سویسرا، نەمسا، هەنگاریا، ئەڵمانیا، ڕۆمانیا، بولگاریا، یۆنان، تورکیا، فەڵەستین، سوریا، نیمچە دورگەی عەرەب و میسر و تونس و جەزائیر و مەغریبیان دەکرد.
ئەم ئیمپراتۆریەتە مەزنە گۆڕانکاری گەورەی لە ژیانی ڕۆمانیا دروست کرد. ئەو دەمە کۆمەڵگای ڕۆمانی بۆ چوار چین دابەش بووبوون، چینی یەکەم دەوڵەمەندەکان کە خاوەنی زەوی و زارەکان و پلەیەکی زۆر بەرز بوون، دووەمیان چینی بازرگانەکان بوون، چینی سێیەم جوتیارانی بچوک و دانیشتوانی شارەکان بوون، چینی چوارەمیش ئەو کۆیلانە بوون کە خزمەتی کاری ئاغاکانیان دەکرد.
کۆیلەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە کشتوکاڵ و کارە پیشەییەکاندا ئیشیان دەکرد. لەبەر ئەوەی قازانجی ئەو بەرهەمەی دەیانهێنا دەستی ئەوان نەدەکەوت، بۆیە هەرگیز بە دڵسۆزی ئیشیان نەدەکرد، هیچ هێزێکیش نەبوو دژی ویستی خۆیان بە زۆر ئیشیان پێ بکات.
هاتنی مەسیحیەت، ڕۆڵیکی گرنگی بینی لە لاواز کردنی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانیدا، مەسیحییەت بە بانگهێشت کردنی بۆ یەکسانی و خۆشەویستی چاوەساوەکانی ڕۆمای هەموو بە لای خۆیدا ڕآکێشا و لە سەدەی چوارەمی زایینیدا قوستەنتینی یەکەمی پاشای ڕۆما ناچار بوو داواکاری مەسیحییەکان قبوڵ بکات و مۆڵەتی دا کەنیسەیەک دروست بکرێت و خەڵکی بە ئاشکرا تیایدا مەراسیمە ئایینیەکان جێبەجێ بکەن.
بەڵام جەنگاوەرە باکووریەکان بوون دوایین زەبری پشتشکێنیان ئاڕآستەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆما کرد. کە بریتی بوون لە خێڵە شوانکارەکانی مانی و فەڕەنسی و ڕۆژئاواییەکان و مەنداڵەکان.
ماوەیەکی دوور و درێژ بوو ئەم هۆزانە بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر سەنگەرەکانی پێشەوەی ڕۆمانییەکان و تا لە ئەنجامدا لە ساڵی ٤٧٦ی زاینیدا هێرشیان بردە سەر ڕۆما و داگیریان کرد.
(ئاودوگار) توانی ئەو ئیمپراتۆرییەتە لە ناوبەرێت کە فەرمان ڕەوایی ڕۆژئاوای دەکرد و خۆی بە پادشای ئەو سەرزەمینە ڕاگەیاند و دوای ئەوە ئیتر شارستانییەتی ڕۆمانی توایەوە.


سەرچاوەکان



2304 بینین