کێ یەکەمین باخچەی ئاژەڵانی دروستکرد؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-13:24:00 - کۆدی بابەت: 2794
کێ یەکەمین باخچەی ئاژەڵانی دروستکرد؟

ناوه‌ڕۆك

کێ یەکەمین باخچەی ئاژەڵانی دروست کرد؟

باخچەی ئاژەڵان ئەو شوێنەیە کە ئاژەڵانی تیادا ڕاگیر دەکرێت و پیشانی خەڵکی دەدەن.

بۆچی گیانلەبەرە دڕندەکان لە باخچەی ئاژەڵاندا ڕاگیر دەکەین؟

گرنگترین هۆ ئەوەیە کە هەموومان گرنگی بە ئاژەڵان دەدەین. هۆیەکی تریشی ئەوەیە زانایان دەتوانن زۆر شتی گرنگ سەبارەت بە ئاژەڵانی زیندوو فێر ببن، تەنانەت مرۆڤە ئاساییەکانیش دەتوانن زۆر شت لەسەر خودی ئاژەڵان فێر ببن لە ماوەی چاودێری کردنیانەوە، وەکو خواردن و گەشە سەندن و هتد.
لەبەر ئەوە باخچەی ئاژەڵان جۆرێکە لە قوتابخانە، ڕەنگە هەر لەبەر ئەوەش بێت ناوی یەکەمین باخچەی ئاژەڵان نرا (باخچەی زیرەکی). ئەم باخچەیە لە دەور و بەری ساڵی ١١٥٠ پێش زایندا لە یەکێک لە ئیمپراتۆرییەتەکانی چین دروست کرا.
کە جۆرەها ئاسک و باڵندە و ماسیی تێدا ڕاگیر کرد. کە زۆر لە باخچەی ئاژەڵانی ئەم سەردەمە دەچوو، لەگەڵ جیاوازییەکی سەرەکیدا، ئەویش ئەوە بوو کە تەنها ئیمپراتۆر و دار و دەستەکەی دەیانبینی و لە بەردەم جەماوەردا داخرابوو. لە کۆندا تەنها پادشایان و دەوڵەمەندان دەیانتوانی باخچەی ئاژەڵان دروست بکەن، لەبەر ئەوەی دروست کردنی پارەیەکی زۆری تێدەچوو. یەکەمین باخچەی ئاژەڵان کە لە بەردەم خەڵکیدا لە پاریس و لە ساڵی ١٧٩٣دا کرایەوە. ئەویش باخچە گوڵان (Jardin des Plantes) بوو کە ئاژەڵان و مۆزەخانە و باخچەی گوڵانیشی لەخۆ دەگرت. دووەم باخچەی گەورەی ئاژەڵان لە ساڵی 1829 دا لە باخچەی (ریجنتس پارک)ی لەندەندا کرایەوە، دوای ئەوە باخچەی ئاژەڵانی بەرلینی بەدوادا هات لە ساڵی ١٨٤٤، کە دوای ئەوە بوو بە یەکێک لە باشترین و جوانترین باخچەی ئاژەڵان لە جیهاندا.
لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشدا یەکەمین باخچەی ئاژەڵان لە ویلایەتی فیلادلفیا کرایەوە لە ساڵی ١٨٧٤، ساڵێک دوای ئەوەیش ١٨٧٥ باخچەی ئاژەڵانی ویلایەتی سنسیناتی.


سەرچاوەکان



591 بینین