ڕووداوی نیوەڕۆ(2017) - ماجرای نیمروز

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-17:37:00 - کۆدی بابەت: 2805
ڕووداوی نیوەڕۆ(2017) - ماجرای نیمروز

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

دوای دامەزراندنی وڵات، ئاژاوە و پشێوی بڵاوبویەوە لەناو شارەکانی ئێراندا و بە تایبەت تاران، ئەمە سەرەڕای جەنگی ئێران و عێراق. لێرەشەوە، سادق و کەمال و هاوڕێکانیان شوێن سەرەداوەکان دەکەون بۆ دۆزینەوەی تیرۆرستەکان.

فیلمێک لە دەرهێنانی محمد حوسین مهدویان لە ساڵی ٢٠١٧، کە لەهەمان ساڵدا بەشداری فیستیڤاڵی فیلمی فەجری کرد و توانی ببێتە براوەی خەڵاتەکانی ( باشترین فیلم، باشترین فیلم بەڕای بینەران، باشترین جلوبەرگ) و کاندیدی شەش خەڵاتی دیکەبوو و لە ئاهەنگی دونیای وێنەگرتنیشدا بووە خاوەن خەڵاتی (باشترین ئەکتەری پیاو بۆ جەواد عیزەتی و باشترین مۆنتاژ و باشترین دەرهێنەر) ئەم فیلمە زۆربەی لە چیرۆکی ڕاستییەوە وەرگیراوە کە هەریەک لە کەسایەتییەکان واقیعین و هەندێکیان ئێستاش لە ژیاندا ماون. ئەو سەردەمەی کە ئێران ویستی شۆڕشی بۆ دروستبوو و تەنیا لایەنێکی ئیسلامی بەشداری نەکرد بەڵکو شۆڕش لە چەندین ڕێکخراو و گرووپی دیکەی چەکداری سوودی وەرگرت کە یەکێک لەوانە گرووپی ( موجاهیدینی خەلق) بوون، کە فیکرەیەکی ئیسلامی - کۆمۆنیستی ـیان هەیە و بە کردار و بیرکردنەوە کۆمۆنیستن و بە ڕووکەش موسوڵمانن. دوای ئەوەی شۆڕش سەرکەوتوبوو ئاژاوە کەوتە نێوان سەرانی شۆڕش و گرووپەکان و موجاهیدینی خەلق و گرووپی فورقان زۆر بە توندی کەوتنە دژایەتی حیزبی ئیسلامی کە سەرۆکەکانی ( ئایەتوڵڵا خومەینی و خامنەیی و محمد بهشتی و چەندانی تر) بوون. دوای ئەوەی ئەو گرووپانە ئاژاوەیان لەناو شارەکانی ئێران نایەوە، دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئێران فرمانی دەستگیرکردنی بۆ (ڕەجەوی و هاوسەرەکەی) کە هاوسەرۆکی گرووپی ( موجاهیدینی خەلق) بوون و (موسا خیابانی) سەرۆکی کردە چەکداری و تیرۆرستییەکان دەرکرد. بەژداربووانی فیلمەکە هەموویان ئەستێرەی سینەمای ئێرانن و هەر یەکەیان ڕۆڵی کاریگەریان هەیە جەواد عزتی بە ڕۆڵێکی گوماناوی و زیرەک بەناوی ( سادق ) بەژداربووە. هەرچەند زۆر کەس دەڵێن شێوەی لەسەر شێوەی (سعید ایمامی) جێگری پێشووی وەزیری زانیاری ـە بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و وتی کەسایەتی سادق کەسێکی دیکەیە و من لەدوای فیلمەکەش لەگەڵ ئەودا قسەم کردووە و ئەوکات کە ئەم ڕووداوانە ڕوویان داوە سعید ایمامی لەناو سوپادا نەبووە. کەسایەتی مسعود کشمیری لە ڕۆڵگێڕانی (مهدی پاکدل)، کە دواتر ئەکتەرەکە وتی : من زۆرم حەزکرد کە ئەم ڕۆڵە بگێڕم هەرچەند کە ڕۆڵێکی کورت بوو، هەڵبەت من لەڕووی شێوەوە لە مەسعود کشمیری دەکەم نەک لە رووی ئەخلاقییەوە. کەسایەتی عباس زەریباف، ئەو کەسەی چاودێری تەلەفۆنەکانی ناو دەزگای زانیاری دەکات و ڕاپۆرتە دەنگییەکان ڕادەست دەکات لەلایەن (حسین مهری)ـەوە ڕۆڵگێڕانی بۆ کراوە، کە دواتر لەلایەن سادقەوە دەردەکەوێت لەگەڵ کارەکەیدا چی تر دەکات! ، کەسایەتی حامد کەسایەتییەکی دروستکراو و ناڕاستییە، و تاکەکەسە کە لە فیلمەکەدا ڕاستی نییە و خەیاڵی نووسەرەکەیە و ئەوەش بۆ یارمەتیدانی چیرۆکەکە و هەندێک بارودۆخی ئەمنی. ناوی فیلمەکە بە واتای ( ڕووداوی نیوەڕۆ) دێت کە زۆرکەس دەڵێن بەهۆی ئەوەوەیە هێرشکردنە سەر موسا خیابانی لەو کاتەدا تەواوبووە. کاری موزیکی فیلمەکە لەلایەن حبیب خزایی فر ـەوە کراوە کە لەدوای بڵاوبونەوەی لەماوەی سێ ڕۆژدا بوو بە پڕفرۆشترین ئەلبووم و یەکێکە لەباشترین موزیکەکان.

دەرهێنەر

محمد حوسێن مهدویان

ئەكتەرەكان

مهرداد سدیقیان,بابەک حەمیدیان,جەواد عزەتی

كات

90 خولەك

بەرواری بڵاوکردنەوە

7/2/2017


سەرچاوەکان



580 بینین