کاتێک مێش بە‌سە‌ر خواردنە‌وە‌ دە‌نیشێت چی دە‌بێت؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-10:04:00 - کۆدی بابەت: 2825
کاتێک مێش بە‌سە‌ر خواردنە‌وە‌ دە‌نیشێت چی دە‌بێت؟

ناوه‌ڕۆك

کاتێک مێش بە‌سە‌ر خواردنە‌وە‌ دە‌نیشێت چی دە‌بێت؟

مێش ئە‌و مێروە‌ كۆڵنە‌دە‌رە‌ی كە‌ بە‌ردە‌وام لە‌ نزیكی ئێمە‌وە‌ ھە‌یە‌، ئە‌و زیاتر لە‌ وە‌رزی ھاوین دە‌ردە‌كە‌وێت بە‌تایبە‌ت لە‌كاتی نان خواردندا بێزارمان دە‌كات و تە‌نانە‌ت ھە‌ندێك جار دە‌بێتە‌ ململانێ بۆ دورخستنە‌وە‌ی، ڕەنگە‌ ئە‌و بۆ ساتێكی كە‌م لە‌سە‌ر خۆراكە‌كە‌تدا بنیشێت و تۆ گرنگی بە‌وە‌ نە‌دە‌یت، بە‌ڵام لە‌و ساتە‌ كە‌مە‌دا چی دە‌كات؟
لە‌ ڕاپرسییە‌كی ئەمریكایی كە‌ ٣٠٠ كە‌سی گرتە‌وە‌ لە‌ ساڵی ٢٠١٤ ئە‌و پرسیارە‌ كرا كە‌ كە‌ی خۆراكە‌كە تە‌واو ناكە‌یت ئە‌گە‌ر یە‌كێك لە‌وانە‌ی خوارە‌وە‌ كە‌وتە‌ ناو چێشتە‌كە‌ت یان لە‌ناو خۆراكی پێشت بینیت، قرتێنە‌رێك واتە‌ مشك و ئە‌وانی تر، سیسرك، مێش، مێروولە‌، مارمیلكە‌.
وە‌ڵامی ٦١٪‏ بە‌شداری ڕاپرسیە‌كە‌ بە‌رە‌وە‌ سیسرك دە‌چوو و تە‌نیا ٣٪‏یان باسی مێشیان كرد، بە‌ڵام لە‌ ڕاستیدا كە‌ ئە‌و قە‌بارە‌ میكرۆبە‌ی كە‌ مێش ھە‌ڵی گرتووە‌، دووھێندە‌ی ئە‌وە‌ی سیسركە‌.
ڕە‌نگە‌ پرسیار بكە‌یت كە‌ ئە‌و كاتە‌ی مێش لە‌سە‌ر خۆراك دە‌نیشێت چی دە‌كات، ئە‌و ناتوانێت خۆراكی ڕە‌ق بخوات، بۆیە‌ كاتێك دە‌چێتە‌ سە‌ر خۆراكە‌كە‌ت مادە‌یە‌ك دە‌ڕشێتە‌وە‌ كە‌ خۆراكە‌كە‌ نە‌رم دە‌كات و ئینجا دە‌ست بە‌ مژینی دە‌كات، ھاوكات پاشە‌ڕۆكەی جێدە‌ھێڵێت .
مێش زیاتر لە‌ ٢٠٠ جۆری بە‌كتریای ترسناك ھە‌ڵدە‌گرێت، ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی وە‌ستانی لە‌سە‌ر زبڵ و ماددە‌ی پیس، بە‌ تایبە‌تی مێینە‌كانیان كە‌ لە‌سە‌ر تە‌رم و پاشماوە‌ی ئاژە‌ڵە‌كان و تە‌نە‌كە‌ی خۆڵ و ئاژە‌ڵ و مرۆڤ دە‌نیشێت بۆ دانانی ھێلكە‌.
جا بە‌و ھۆیە‌وە‌ كە‌ پێیە‌كانی بە‌ مووی ورد داپۆشراوە‌ كە‌ ماددە‌ی پیس و زیانبە‌خش ھە‌ڵدە‌گرێت، بۆیە‌ ئە‌و كاتە‌ی لە‌سە‌ر خۆراكی تۆ دە‌نیشێتە‌وە‌ ھە‌موو ئە‌و جۆرە‌ بە‌كتریا و میكرۆبانە‌ دە‌گوازێتە‌وە‌ و ڕە‌نگە‌ تووشی كۆلێرا و تایفۆئید و سكچوونت بكات.
مێش تە‌نیا پێویستی بە‌ چە‌ند چركە‌یە‌ك ھە‌یە‌ بۆ گواستنە‌وە‌ی میكرۆبە‌كان بۆ خۆراكە‌كە‌ت، بە‌ڵام ئە‌وە‌ی لە‌ ئە‌وە‌ی كە‌ لە‌ بە‌رژە‌وە‌ندی مرۆڤە‌ كە‌ مێش ھە‌موو جارێ ئە‌و مە‌ترسییە‌ی نییە‌، ھە‌روە‌ھا سیستمی بە‌رگریی لە‌شی مرۆڤ و ئە‌و دژە‌ بە‌كتریایە‌ی لە‌ لیكی ھە‌یە‌، دە‌بێتە‌ ھێڵێكی بە‌رگری دژی ئە‌و میكرۆبانە‌ی لە‌و ڕێگە‌وە‌ بۆمان دێت.


سەرچاوەکان



565 بینین