ئەنفالی ناوچەی قەرەداغ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-02-21:59:00 - کۆدی بابەت: 2846
ئەنفالی ناوچەی قەرەداغ

ناوه‌ڕۆك

ئەنفالی ناوچەی قەرەداغ

٢٢ی ئادار تاکو ١ نیسانی ١٩٨٨ کۆتای هات

ئەم هێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لە (تەکیە، سێوسێنان، سەرگرمە، دەربەندباسەڕە، قۆپی قەرەداغ...هتد). گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرایایەی گرتەوە. سەرەتای هێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێكی ستراتیژی لە ناوچەکە دەستیپێکرد، بۆیە گوندی سیوسێنان کە گوندێکی دیاری ناوچەکە بوو بە شێوەیەکی زۆر سەخست کیمیابارانکران. مەبەست لەم کردە روخانی ورەی خەڵكی ناوچەکە بوو. لە کاتی هێرشەکە دانیشتوانی ناوچەی قەرەداغ بە دوولا ڕایانکرد، هەندێکیان بەرەو سلێمانی و ئۆردوگاکانی ناوچەی سلێمانی چوون، زیانیان کەم بوو، بەڵام ئەو کۆمەڵەی بەرەو خوارووی گەرمیان رایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەسگیرکران و دواتر شونبزرکران.
لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو هاوڵاتیە کوردانەی کە گیران یان خۆیان دا بە دەستەوە، بۆ سەربازگەی قۆڕەتوویان گواستنەوە، کە نزیکەی هەشت هەزار کەس دەبوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی تۆپزەوە نزیک کەرکوک. ئینجا لەوێ گەنجەکانیان لەوانی تر جیا کردەوە و بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران، خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی عازەب خرانە زیندانەوە بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکان بۆ (نوگرەسەلمان)ی بیابانی سەماوە گواسترانەوە، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تێنویەتی و نەخۆشی مردن و تەرمەکانیان فڕەدەدرایە دەرەوەی زیندانەکە، سەگ دەیخواردن. 


سەرچاوەکان



861 بینین