تاقیکردنەوەی زیرەکی چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-10:48:00 - کۆدی بابەت: 2886
تاقیکردنەوەی زیرەکی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

تاقیکردنەوەی زیرەکی چییە؟

((ئەنجامی زیرەکی)) دیاردەیەکی دەروونیە کە بە ژمارە تەعبیری لێ دەکرێت. بە دابەشکردنی تەمەنی عەقڵی لەسەر تەمەنی کاتی لێکدانی ١٠٠، زیرەکی هەر کەسێک بمانەوێت بۆمان دەردەچێت، هاوکێشەکەشی بەمجۆرە دەبێت:
چەندین تاقیکردنەوەی جیاواز هەیە تەمەنی عەقڵی کەسێک دیاری دەکەن.
هەرکەسێک زیرەکی لە نێوان (١٣٠-١٤٠)دابوو ئەوا زۆر بە زیرەک دادەنرێت، ئەگەر (١٠٠) بێت ئەوە ناوەندیە، ئەگەریش (٧٠) یان کەمتر بێت ئەوا بە دواکەوتوو یان کەم عەقڵ دادەنرێت.
سەردەمانێکی زۆر ڕۆیشتوو زانایان بڕوایان وابوو هەموو خەڵکی بە ڕێژەیەکی نەگۆڕ لە زیرەکی لەدایک دەبن وایان هەست دەکرد زیرەکی سیفەتێکە وەکو چاوی شین یان باڵای بەرزی و دەشێت لە یەک تاقیکردنەوەدا زیرەکیەکەی بپێورێت. بەڵام زانای دەروون زانی (فۆڵسی ئەلفرێد) ئەم بۆچوونەی پوچەڵ کردەوە، کاری زۆری کرد بۆ چارەسەرکردنی ئەم هاوکێشەیە لە هەوڵێکدا بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەیەک یارمەتی بدات بۆ جیاوازی لە نێوان قوتابییە زیرەکەکان و دەوڵەمەندەکاندا. یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر قوتابخانەی فەڕەنسیەکان کرد لە ساڵی (١٩٠٥)دا و لە ساڵی (١٩١٥)دا هەردوو زانای دەروون ناس ویلیام شتیرنی ئەڵمانی و لویس تیرمانی ئەمریکی پشتگیری تاقیکردنەوەکانیان کرد. زۆربەی زانایانی دەروون ناسی بڕوایان وایە تاقیکردنەوەکانی زیرەکی، زیرەکی زۆر بە وردی ناپێوێت. بەم جۆرە ئامانجی تەواو نادات بە دەستەوە. زۆربەی زانایان زیرەکی بەوە پێناسە دەکەن کە توانایە لە فێربوون یان تێگەیشتندا. ئێمە دەزانین کە توانای خەڵک جیاوازە لە تێگەیشتندا، ئەوان جیاوازن لە توانایاندا لە تێگەیشتنی بیرۆکەکان و بیرهێنانەوەیدا، هەروەها جیاوازن لە بەکارهێنانی زانین و ئەزموونە پێشوەکانیان لە چارەسەر کردنی کێشەکاندا، لەبەر ئەوە تا ئەمڕۆ پێناسەیەک نییە بۆ زیرەکی کە هەموو لایەک ڕازی بکات. تا ئێستاش زانایان هەوڵ دەدەن بزانن چی وادەکات کەسێک زیرەکتربێت، لە ئەنجامدا گەیشتنە ئەو ڕایە کە زیرەکی بە شێوەیەی سەرەکی پشت بە بۆماوە و ژینگە دەبەستێت، هەموو بە توانایەکی عەقڵی دیاری کراوەوە لە دایک دەبن. دەتوانرێت بە پێی ئەو شوێن و ژینگەیە ئەو کەسە تیایدا دەژی ئەو زیرەکیە کەم یان زیاد بکرێتەوە. ئەو منداڵانەی بەردەوام گاڵتەیان پێ دەکرێت یان لێیان دەدرێت، گرێیەک لایان دروست دەبێت وای لێدەکات نایەڵێت زیرەکیەکەی پەرە پێبدا. زۆرێک لەو منداڵانەی بەهۆی ڕەگەزیانەوە  دووچاویان لەگەڵدا دەکرێت یان کەم ئەندامن هەروەها ئەوانەش شکست دەهێنن لە پەرەپێدانی توانا عەقڵیەکانیان. لەم ڕاستیانەوە بۆمان دەردەکەوێت زیرەکی وەکو باڵا بەرزی نیە، یەک سیفەت نییە پێی بوترێت زیرەکی، یەک هۆکاریش نییە بۆ دیاری کردنی زیرەکی.


سەرچاوەکان



2620 بینین