بینینی ڕێوی له‌ خه‌وندا

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-03-03-11:53:00 - کۆدی بابەت: 2893
بینینی ڕێوی له‌ خه‌وندا

ناوه‌ڕۆك

لێكدانهوهی خهونهكان

لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو  هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای ڕێوی لە خەودا کردووە .  

ڕێوی له‌ خه‌ودا

له‌ خه‌ودا لێكدانه‌وه‌ی ڕێوی پیاوی حیله‌گه‌ر و فێڵ بازه‌ وه‌ یان ژن و كه‌نیزه‌كی درۆزن خزمی بینه‌ری خه‌وه‌كه‌یه ،‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌گه‌ڵ ڕێویدا شه‌ڕ بكات خزمه‌كانی له‌گه‌ڵێدا شه‌ڕ و ناكۆكی ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی به‌دوای ڕێویدا بگه‌ڕێت ئه‌وا له‌په‌ری ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ خه‌ویدا بینی له‌گه‌ڵ ڕێویدا یاری بكات ئه‌وا ژنێك خۆشی ده‌وێت به‌ڵام خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی لاوازه‌ .

 


سەرچاوەکان



7576 بینین