سیر

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-23:15:00 - کۆدی بابەت: 2948
سیر

ناوه‌ڕۆك

سیر

لە دێر زەمانەوە مرۆڤ سیر لە ناو چێشتدا بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی تامەکەی خۆش بکات. سیر بۆنێکی ناخۆش و تامێکی تاڵی هەیە.
سەربازانی ڕۆمانی باوەڕیان وابوو سیر زیاتر بەهێز و بەجەرگیان دەکات، بۆیە بە ڕێکوپێکی دەیانخوارد.
لە چاخەکانی ناوەڕاستیشدا سیر بۆ خۆ پاراستن لە پەتا خوراوە. یان بە خۆیاندا هەڵیان واسیوە بۆ ڕاونانی گیانە شەڕانیەکاندا.
پێش چەند ساڵێکی کەم کە مرۆڤ گرنگی پزیشکی سیری دۆزییەوە. سەلکەکەی لە (مضادێکی حیوی) تێدایە پێی دەوترێت (ئۆلیۆم) کە سیفەتی پاککەرەوەی هەیە و یارمەتی ڕزگار بوون لە بەڵغەم و گرژ بوونی گەدە دەدات. هەروەها زۆر کاریگەرە لە ڕێکخستنی فشاری خوێنی بەرزدا. وەکو چارەسەرێکی کاریگەر بۆ نەخۆشییەکانی دڵیش بەکار دەهێنرێت.
زۆر کەس دەیهاڕن و دەم و چاوی پێ چەور دەکەن بۆ چارەسەر کردنی گەستن و شوێن دەمی پەخشە. هەندێکی تر شەرابی لێ دروست دەکەن بۆ چارەسەرکردنی سەرما. خاوەن باخەکانیش سیر بە دەوری قۆخەکاندا دەچێنن بۆ ڕآونانی ئەو مێروانی زیان بەو دارانە دەگەیەنن. لە بنەڕەتدا سیر ڕووەکێکی ئاساییە، بەڵام لە ئیتاڵیا و باشوری فەڕەنساشدا دەچێنرێت. توێکڵی سەلکی سیر بیست سەلکۆکەی پێوەیە کە بۆ خواردن دەست بدات. سیر بە چاندن قنچکەکانی زیاد دەکات.
وەکو بەر و بومێکی ساڵانە دەچێنرێت و شێوەی چاندنی زۆر لە چاندنی پیاز دەچێت. سیر (٠،١٪) ڕۆنی بۆنی تێدایە کە بە شێوەی سەرەکی لە دووەم و سێیەم گۆگردید پێک دێت.

مێژووی سیر

یەکێکە لە دەرمانە سەرسوڕهێنەرەکان، لە میسری کۆن پەرستراوە و فیرعەونییەکان داویانە بە بەندە و کۆیلەکان تاوەکو پارێزگاری لە تەندروستییان بکەن، لە کۆنەوە بەکارهاتووە بۆ هەوکردنی گورچیلە، ئێستاش بەکاردێت بۆ پارێزگاری و بەرگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی سیل و شێرپەنجە، لویس باستوور زانای بایۆلۆجی بۆی دەرکەوت کەوا سیر ژمارەیەکی زۆر بەکتریا دەکوژێت.
لە ساڵی ١٩٥٠ دکتۆر (ئەلبێرت شوتزر - Albret Schweitzer) لە کاتی کارکردنی لە ئەفریقیا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشی کۆلێرا و گرانەتا (تایفۆئید) و سکچوونی دیزنتری بە سیر چارەسەر کردووە، وە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم سیر بەکارهاتووە بۆ بەرگری لە هەوکردنی بەکتریا و پاککردنەوی برین، لەناو سوپای ڕوسی بە پەنسلینی ڕوسی ناسرابوو.

سوودەکانی و بەکارهێنانی

١-توانای توانەوەی جەڵتە و مەینی خوێنی هەیە، دابەزینی ئاستی چەوری زیان بەخش و بەرزکردنەوەی ئاستی چەوری بەسوود، ئەویش بەهۆی بوونی ماددەی (ئەلیسین-Allicin) لەناو سیردا، ئەگەر بێت سیر گەرم بکرێت کاتی ئامادەکردنی وەک دەرمانی پزیشکی ئەو سیفەتەی نامێنێت.
٢-پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە، لە هیندستان لە شاری ئوداپور لێکۆڵینەوەیەک کرا لەلایەن زانا (ئارون نۆریا-Arun Noria ) لەسەر ٤٣٢ نەخۆشی دڵ هەندێکیان گیراوەیەکی سیریان پێدان ئەوانی تر پێیان نەدان، دەرکەوت ئەوانەی سیریان خواردبوو ٪٣٢ کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ بوون و ٪٤٥ ڕێژەی مردنیش کەم بووەوە.
٣-لە کۆنەوە باوکی تەندروستی (ئەبۆ کرات-Hippocrates) چارەسەری شێرپەنجەی منداڵدانی کردووە بە سیر، ئێستاش دەرکەوتووە کەوا سیر خانەی شێرپەنجە دەکوژێت، لە لێکۆڵینەوەیەک لە چین و ئیتاڵیا کراوە لەسەر ٤٠٠٠ کەس دەرکەوتووە کەوا سیر ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە کەم دەکاتەوە، وە لە بنکەی شێرپەنجە لە نیۆیۆرک(Memorial sloan kettering cancer center) ماددەیەکی تریان لە سیر دۆزییەوە کەوا بەرگری لە شێرپەنجەی پڕۆستات دەکات.
٤-ڕۆنی سیر بەکاردێت بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی گورچیلە و پێست، هەروەها بۆ باشکردنی باری هەرس لە گەددە.
٥-چارەسەرە بۆ لەرزین و پارکینسۆن.
٦-بۆ چارەسەری کۆکە و تەنگە نەفەسی.
٧- کاریگەری هەیە لەسەر کەم کردنەوەی ئازاری پشت و جومگەکان.
٨-چارەسەری ووردە بەردی گورچیلە و ئازاری.
٩-چارەسەری قژ هەڵوەرین و نەخۆشی ڕێویە (Alopecia A]reata).
١٠-بەهێزکەری ددان و پووکە.
١١-چارەسەری هەڵامەت و نەخۆشیەکانی سەرما.
١٢-چارەسەری کرمەکان دەکات ئەگەر وەک هۆقنە بەکاربێت.

نابێت لەم نەخۆشیانەی خوارەوە بەکاربێت

١-مایەسیری
٢-سەرئێشەی شەقیقە
٣-برینی گەدە(قرحە المعیدة)
٤-نەخۆشیەکانی خوێن بەربوون.


سەرچاوەکان



1720 بینین